16/3/2020 04:29 PM

کاریگەریی کۆرۆنا لەسەر سیەکان تەنانەت پاش چاک بوونەوەش!

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە هۆنگ کۆنگ لەسەر 12 نەخۆش ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانێکی زۆر بەر سییەکانی مرۆڤ ئەکەوێت و پاش چاکبوونەوەش لە ڤایرۆسەکە کاریگەری ئەمێنێت.
سیەکان بەشی سەرەکیی کۆئەندامی ھەناسەیە و  ئۆکسجین لە ھەواوە وەردەگرێ و دەیگەیەنێت[D1]  بە خوێن، بەڵام بەپێی توێژینەوەکە لە پاش چاکبوونەوە لە کۆرۆنا سیەکان ناتوانێت بە باشی کاری خۆی بکات.
توێژینەوەکە ئەوەی دەرخسووتەوە کە لە پاش تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە،  بۆشایی هەوا لە سیەکاندا خڵتەی وەک ئاو و خوێن و کێمی تێدایە و کەسەکان بە پیاسەیەکی ئاسایی توشی هەناسەبڕکێ دەبن.
توێژەران ئاماژەیان بەوە داوە کە بەهۆی ئەوەی کاریگەری ڤایرۆسەکە نوێیە، نازاندرێت کە ئایا ئەم کاریگەریە خراپانەی بۆ سەر سییەکان درێژخایەن دەبێت یاخود نا، بەڵام دەکرێت بە وەرزشکردن و مەلەوانەی کاریگەریەکە کەمتر بکرێتەوە.
ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە 140 هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیە 5340 کەسیان مردووە و ئەوانی دیکە یان چاکبوونەتەوە یاخود هێشتا لە ژێر چاودێریدان.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved