17/3/2020 01:25 PM

نەزۆکیی یەکێک لە ئاسەوارە درێژماوەکانی کۆرۆنایە

لەگەڵ پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرانسەری جیهان، رێژه و ئاستی توێژینەوەکانیش بەرز بوونەتەوە. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ ئەم ڤایرۆسە ئەتوانێ هێرش بکاتە سەر خانە ناوەندییەکانی مێشک و ببێتە هۆی وەستانی کۆئەندامی هەناسەدان و ئیفلیجی کاتی. توێژینەوەیەکی دیکە ئاماژە بە رۆڵی کۆرۆنا ئەکات لەسەر نەزۆکیی پیاوان، هەڵبەت ئەم بابەتە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
تیمێک لە پسپۆڕانی چینی لەم دواییانەدا تێگەیشتوون کە کۆرۆنا ئەتوانێ ببێتە هۆی نەزۆکیی پیاوان. بەپێی گوتەکانی "لی یۆفنگ"ـی سەرپەرشتیاری تیمەکە، ئەو کەسانەی تووشی ئەم ڤایرۆسە ئەبن و لەبواری نەزۆکیشدا پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە، پاش چاکبوونەوە ئەبێ لەلایەن پزیشکی پسپۆری بواری نەزۆکییەوە پشکنینیان بۆ بکرێت. ئەم راپۆرتە لەڕێکەوتی 10ـی مارسدا لە ماڵپەڕێ نەخۆشخانەیەکی شاری ووهان بڵاوبووەوە و پاشان ماڵەپەڕی فەرمیی پارێزگای "هۆبی" ئەم بابەتەی بڵاو کردەوە. ئەم بابەتە پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە، لەسەر ئەم ماڵپەرەرانه سڕدرانەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەتوانێ بە تێکەڵبوون لەگەڵ پرۆتینی S و ئەنزیمی 2ـی ئانژیۆتانسین (ACE2)، زیان بە ئەندامەکانی جەستە ئەگەیەنێت. بەپێی توێژینەوە نوێیەکە، ACE2 ئەتوانێ سیەکان و زۆرینەی ئەندامەکانی جەستە بۆ نموونە دڵ، گورچیلە و تیرۆئید لەناو ببات. ئەم ڤایرۆسە هەروەها ئەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ACE2 لەناو هێلکەی گونی پیاواندا، کە دواجار نەزۆکی لێدەکەوێتەوە.

 

سەرچاوە: globaltimes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved