ئاڕنۆڵد شوارتزنگر ئەكتەری بەناوبانگی جیهانی سینەما لە تویتێكیدا داوای لە خەڵك كردووە لە ماڵەوە بمێننەوە. ئاڕنۆڵد شوارتزنگر لەو تویتەیدا نووسیویەتی: تكایە بۆ رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماڵەوە بمێننەوەو بابەتەكە بە گرنگیيەوە وەربگرن و بەپێی رێنماییە تەندروستیيەكان خۆپارێزی بكەن. باسی لەوەش كردووە: پزیشكەكان باشترین رێنمایی پێشكەش دەكەن و لە قسەیان دەرمەچن. هاووڵاتیانی بەتەمەنيش زیاتر لە ماڵەوە بمێننەوەو نەچنە شوێنە قەرەباڵخەكان. خاك - ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure