18/3/2020 01:56 PM

کەمبوونی فرۆشی Galaxy S20؛ کۆرۆنا تاوانباری سەرەکییە

سامسۆنگ مانگی رابردوو پەردەی لەسەر Galaxy S20 لادا و لەم دواییانەدا رەوانەی سەرجەم بازاڕەکانی جیهانی کردووە. بەڵام دۆخەکە بۆ ئەم مۆبایلە زۆر باش نییە و پێدەچێ ڤایرۆسی کۆرۆنا، فرۆشی ئاڵاهەڵگرە هەرزانەکەی سامسۆنگی رووبەڕووی کێشە کردبێتەوە. بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخوازییەکان بۆ کڕینی ئەم مۆبایلە دابەزیوە و سامسۆنگ زۆرترین زیانی بەم هۆیەوە بەرکەوتووە. هەربۆیە ئەم کۆمپانیا کۆریاییە چاوەڕوان ئەکات مۆبایلی Galaxy S10ـش فرۆشەکەی کەم بێت.
ساڵی رابردوو فرۆشی Galaxy S10 لەمانگە سەرەتاییەکانی ساڵدا، گیرفانەکانی سامسۆنگی پڕ کرد لەپارە، بەڵام لەوەرزی دووەمەوە نەیتوانی ئەم فرۆشە زۆرە درێژە بدات. ئەم کۆمپانیا کۆریاییە لای وابوو رێژەی فرۆشی Galaxy S10 لە برا گەورەکەی واتە Galaxy S10ـی پلاس زیاتر ئەبێت، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەوە Galaxy S10ـی پلاس بوو کە دڵی بەکارهێنەرانی داگیر کردبوو.
هەر بۆیە کۆمپانیا کۆریاییەکە چاوەڕوانی ئەکرد Galaxy S20ـی پلاس پڕفرۆشترین مۆبایلی ئەمساڵ ئەبێت، بەڵام فرۆشی ئەم مۆبایلەش لەگەڵ بەراوردەکانی سامسۆنگ مەودایەکی زۆری هەبوو. ئەو لەحاڵێکدایە کە Galaxy S20 Ultra فرۆشەکەی بە ڕێژەی 50٪ زیاتر بووە  وهەر بۆیه ئەم کۆمپانیا داواکارییەکانی بۆ کڕینی هەستەوەری کامێرای 108 مێگاپیکسڵی زیاد کردووە.
فرۆشی مۆبایلەکانی زنجیرەی Sـی سامسۆنگ بەگشتی لەم ساڵانەی دواییدا روو لە نەزمبوون بووە و ئێستاش ڤایرۆسی کۆرۆنا قەیرانەکەی بۆ ئەم کۆمپانیا زەبەلاحە قووڵتر کردۆتەوە.

 

سەرچاوە: sammobile

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved