18/3/2020 02:12 PM

ململانێی مانچستر و ریاڵ مەدرید لەسەر "گریلیش"

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگواستنەوەکانی هاوینەی 2020ـدا دەستبەرداری "جەیمس ڕۆدریگێز"ـی کۆڵۆمبی ئەبێت و بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە هەوڵ بۆ گواستنەوەی یەکێک لەداواکراوەکانی یانەی مانچستەر یونایتد ئەدەن.
ڕۆژنامەی "ئیل دیسمارک"ـی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لەگواستنەوەکانی هاوینەی 2020ـدا یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری جەیمس ڕۆدریگێز ئەبێت.
ڕۆدریگێز لە پلانەکانی "زینەدین زێدان"ـی فەڕەنسیدا نەماوە و داوای لەسەرۆکایەتی یانەکەی کردووە سود لەبڕی پێشکەشکراو بۆ گواستنەوەی وەربگرن، هەروەها یاریزانەکەش ئەزانێت کە کۆتا وەرزەکانی لەمەدرید بەرێدەکات و بۆ ئەم مەبەستە دەستی بە گفتوگۆکردن لەگەڵ چەندین یانەی تر کردووە.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بۆ پڕکردنەوەی جێگەی "جەیمس ڕۆدریگێز" هەوڵەکانیان بەئاراستەی "جاک گریلیش"ـی ئەستێرەی یانەی ئەستۆن ڤێلا دەستپێدەکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیاکانی بەریتانیاوە بڵاودەکرێنەوە، جاک گریلیش دوو وەرزە داواکراوی یانەی مانچستەر یونایتدە و پێشوەخت پلانیان داڕشتووە لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020ـدا گرێبەستێک بەبڕی 70 ملیۆن یورۆی پێشکەش بکەن.
بەپێی "ئیل دیسمارک" هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد لەپێناو گواستنەوەی گریلیشدا ململانێی دارایی قورس لەنێوانیاندا دروست ئەبێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved