18/3/2020 03:41 PM

تووشبوون بە کۆرۆنا هەندێک جار هیچ نیشانەیەکی نییە!

بەپێی سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان و خۆپاراستنی ویلایەتە یەکگرتووەکان، نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هێواشەوە دەست پێدەكات بۆ توند. تەنانەت ئەگەری ئەوەش هەیە كەسەكە بمرێت بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی تێدا دەركەوتبێت. بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە هەندێك كەس هەست بە نائارامی بكات كاتێك لووتی ئاو ئەكات یان تووشی سووتانەوەی قوڕگ ئەبێت.
ڕۆژنامەی "چێنجینگ" لە ڕاپۆرتێكدا نووسیویەتی: "جانیت هێل خێزانی ستیڤ ویزنیاك دامەزرێنەری هاوبەشی كۆمپانیای ئەپڵ لە دوای سەردانێكی بۆ چین لەسەرەتای مانگی 1ـی 2020ـدا نەخۆش ئەكەوێت، بەڵام لە تویتێكدا لەدوای گەڕانەوە ئەڵێ نەخۆش نیم، بەڵام ڕۆژێك نابات کە هەردوکیان تووشی نەخۆشییەكە دەبن."
ڕۆژنامەكە نوسیویەتی وەك زۆربەی ڤایرۆسەكانی تری كۆرۆنا، كۆڤید-19دەبێتە هۆی سنگەكوژێ، كە نیشانەكانی (تا و كۆكە و هەناسەتەنگی) لەخۆ ئەگرێت. هەروەها ئاماژەی بەوە داوە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەكە، دەشێت ببێتە هۆی هەوكردنی سییەكان و لەكاركەوتنی گورچیلە، كە ئەمەش گرفتێكی گەورەیە بۆ كەسانی بەتەمەن، بەهۆی لاوازی سیستەمی بەرگری لەشیانەوە ڤایرۆسەكە زیاتر کاریگەر ئەبێ لەسەریان
دەشڵێت: "ئەگەر نیشانەیەكی كەمی هەڵامەتت بوو ئەوە خۆت لەماڵەوە دەتوانی چارەسەری خۆت بكەیت بە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ و هەنگوین یان ئەو دەرمانە ئاساییانەی هەن. خۆ ئەگەر سەرمابوون و هەڵامەتی ئاسایی بێت  و تای لەگەڵ نەبوو هیچ مەترسە و كۆرۆنا ڤایرۆست تووش نەبووە."
ڕۆژنامەكە ئەوەشی لە "د. جاک برۆند"ـی پسپۆری قوڕگ و لووت وەرگرتووە لە نەخۆشخانەی ستانفۆرد لە ویلایەتی میشیگان كە 80%ـی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا حاڵەتی سووكن و قورس نین و ترسیان نییە و 100%ی چاك ئەبنەوە.
بەڵام ئەگەر زانیت كۆكەكەت زۆر توندە و تات لێهاتووە و هەست ئەكەیت هەناسەت تەنگە و هەست بە گێژبوون ئەكەیت، بەخێرایی پەیوەندی بە تیمی فریاگوزاری بكە لەشارەكەت، بۆ ئەوەی بتخەنە ژێر چاودێری.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved