18/3/2020 03:45 PM

ئەو کەسایەتییە بەناوبانگانەی تووشی نەخۆشی کۆڤید-19 بوون

لەگەڵ بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەرانسەری جیهاندا، بەشێک لە هونەرمەندان و کەسە باناوبانگەکانیش تووشی ئەم پەتایە بوون. تا ئەمڕۆ، تاقیکاری کۆرۆنا بۆ چەند رواڵەتی ناسراو پۆزەتیڤ دەرچووە و لەدرێژەدا ئاماژه بە چەند دانەیان ئەکەن

تۆم هانکس و هاوسەرەکەی


هەفتەی رابردوو هەواڵی تووشبوونی تۆم هانکس و هاوسەرەکەی جیهانی تووشی شۆک کرد. ئەم خێزانه هونەرمەندە بۆ بەشداری لە فیلمی "ژیانی ئەلۆیس پریسلی" رۆیشتبوون بۆ ئوسترالیا و لەوێ تووشی نەخۆشی کۆڤید-19 بوون. تۆم هانکس بەردەوام لەرێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیەوە هەوادارەکانی لەڕەوتی چاکبوونەوەی خۆی و هاوسەرەکەی ئاگادار ئەکاتەوە.

ئیدریس ئاڵبا


"ئیدریس ئاڵبا" رۆژی دووشەممە بە هەوادارەکانی راگەیاند کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئیدریس لەڕاگەینراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆی ئەم پەتایەی نەبووە و تەنها پاش دیدار لەگەڵ کەسێکی تووشبوو، پشکنینی بۆخۆی کردووە و دەرکەوتووە ئەویش کۆرۆنای هەیە و لەدرێژەدا گوتوویەتی بەم پێیە زۆر کەس هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن و بەخۆیان نازانن!

کریستۆفەر هیۆجۆ


ئەم ئەکتەرە نەرویجییە کە زۆرتر بەهۆی رۆڵگێڕان لەدرامای بەناوبانگی "یاریی تەخت و تاج"ـدا ناسراوە، ئەم هەفتەیە رایگەیاند کە ئەنجامی پشکنینی کۆرۆناکەی پۆزەتیڤ دەرچووە و خۆی کەرەنتینە کردووە. هیۆجۆ گوتوویەتی نیشانەکانی قورس نەبوون و داوای لە هەواداری کردووە بۆ پێشگیری لەم پەتا جیهانییە هەوڵ بدەن.

مایکڵ ئارتێتا


راهێنەری یانەی ئارسناڵ هەفتەی رابردوو تووشی کۆڤید-19 بوو و هەر بۆیە سەرجەم یارییەکانی خولی باڵای بەریتانیا بۆ ماوەیەکی نادیار وەستێندرا. ئەو لە تویتەرەکەیدا گوتوویەتی: "تەندروستیم باشە. ئێمە تا ئێستا لەگەڵ قەیرانێکی گەورە رووبەڕوو بووینەتەوە و داهاتوویەکی ناڕوونیشی هەیە، هەر بۆیە پێویستە ئاگاداری لە یەکتری بکەن.

 

سەرچاوە: kron4

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved