20/3/2020 01:25 PM

فرۆشگەکانی سامسۆنگ بەشێوەی کاتی داخران

"YH Eom"ـی بەرپرسی باڵای سامسۆنگ رایگەیاند کە سەرجەم فرۆشگەکانی ئەم کۆمپانیایە لە ئەمریکا و کەنەدا بەشێوەی کاتی دادەخرێن. رووبەڕوونەوەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لەگەڵ قەیرانی کۆرۆنا دۆخێکی ناخۆشی دروست کردووە، بەڵام ئەم بڕیارانە ودژکردەوە گونجاوی بەرپرسان جێی دڵخۆشییە. سامسۆنگ یەکێک لەو کۆمپانیایانەیە کە رایگەیاندووە فرۆشگەکانی لە ئەمریکا و کەنەدا دادەخات. ئەم رووداوە لەچین هەندێک ئاساییە و چەند رۆژ لەمەوبەر سەرجەم فرۆشگەکانی ئەپڵ تا 27ـی 3 داخران.
هەڵبەت داخستنی فرۆشگە فیزیکییەکان بەواتای داخرانی فرۆشگە ئینتەرنێتییەکانی سامسۆنگ نییە. لەوانەیە دۆخەکە بۆ تاقیکردنەوەی راستەوخۆی مۆبایلەکانی سامسۆنگ لەلایەن کڕیارانەوە ئەستەم بووبێتەوە، بەڵام سامسۆنگ بڕیاری خۆی داەە و سەرجەم کارەکانی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام ئەدات. ئەم دۆخە، بۆ کارمەندانی سامسۆنگی ئەستەم و ناخۆشە. هەر بۆیه سامۆنگیش وەکوو باقی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا، هەوڵی داوە بارودۆخی پێویست بۆ کارکردنی کارمەندان لەماوڵەوە دابین بکات.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved