20/3/2020 02:17 PM

رەخنەی "بیل گەیتس" لە سیستەمی کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا لە ئەمریکا

دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت لەگفتوگۆیەکدا وڵامی پرسیاری بەکارهێنەرانی دایەوە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. "بیل گەیتس" لەم گفتوگۆیەدا گوتی: "سیستەمی تاقیکاری و تاوتوێ کردنی نەخۆشەکان لە ئەمریکا رێکوپێک نییە و ئەم وڵاتە ئەبێ بە یارمەتی CDC، ماڵپەڕێک بۆ کۆکردنەوەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لەناو هاووڵاتیاندا دابمەزرێنێت." ئەم بەرپرسەی پێشووی مایکرۆسۆفت هەروەها باسی پێویستیی کەرەنتینەی کۆمەڵایەتی کرد و گوتی ئەم بڕیارە بۆ کۆنتڕۆڵی بڵابوونەوەی کۆرۆنا زۆر گرنگە.
 "بیل گەیتس" سەبارەت بە پێویستیی پەرەپێدان بە ماڵپەڕێک بە مەبەستی کۆکردنەوەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لەناو هاووڵاتیاندا گوتی: "ئێمە ئەبێ سیستەمی تاقیکاری بۆ نەخۆشەکان بەشێوەیەکی دیموکراتیک بەڕێوە ببەین. ئەم کارە بە یارمەتی ماڵپەڕێک کە لەلایەن CDSـیەوە چاودێری ئەکرێت، ئەنجام ئەدرێت."
گەیتس لەدرێژەدا گوتی: "تاقیکاری بۆ هاووڵاتیانیش ئەبێ بەپێی ئەولەویەتەکان بێ. ئەو کەسانەی بەسەختی تووشی کۆرۆنا بوون و هەروەها بەساڵاچووان و کارمەندانی نەخۆشخانەکان ئەبێ لە ئەولەویەتدا بن. ئەنجامی تاقیکاری بۆ ئەم کەسانه ئەبێ لە 24 کاتژمێردا دیاری بکرێت."
دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت باسی گرنگی کەرەنتینەی شارەکانی کرد و بۆ ئەم مەبەستەش چەند وڵاتی بە نموونە هێنایەوە کە توانیویانە لەڕێگای کەرەنتینەوە ئەم پەتا گشتگیر و مەترسیدارە کۆنتڕۆڵ بکەن. "گەیتس" بەتایبەتی باسی چینی کرد کە بە کەرەنتینە کردنی شاری ووهان توانی پێشگیری بکات لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بە شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتەدا.
بەم حاڵەوە بە تووشبوونی زیاتر لە 9هەزار کەس لە ئەمریکا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆر کەس گومانیان هەیە لە تواناییەکانی حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە. ئەبێ چاوەڕوان بکەین بزانین فەرمانی کۆشکی سپی سەبارەت بە خوێندنەوەی 29هەزار وتاری زانستی و پەیوەندیدار بە کۆرۆنا هیچ سوودێکی بۆ دروست کردنی ڤاکسینی ئەم پەتایە ئەبێت یان نا.

 

سەرچاوە: thenextweb

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved