20/3/2020 02:18 PM

ریاڵ مەدرید چاوەڕوانی ئەستێرەکەی پاریس سانت جێرمان ئەکات

"کیلیان مباپێ" هێشتا گرێبەستەکەی خۆی لەگەڵ پاریس سانت جێرمان نوێ نەکردۆتەوە و قەیرانی کۆرۆناش سەرجەم چالاکییە وەرزشیەکانی وەستاندووە و ئەم دۆخە گواستنەوەکانیشی گرتۆتەوە.
گرێبەستی ئەستێرەی فەڕەنسیی پاریس سانت جێرمان لەساڵی 2022ـدا کۆتایی پێ دێت و ریاڵ مەدرید بەردەوام چاوەڕوانی هەلێکە بۆ راکێشانی ئەم یاریزانه بۆ لای خۆی. ئەگەر ئەم یاریزانه بەناوبانگە تەمەن 21 ساڵە، ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانت جێرمان نوێ نەکاتەوە، واتە حەزی لەوە نییە لە PSGـدا بمێنێتەوە.
کەوابوو "مباپێ" ساڵی 2022 یاریزانێکی ئازادە و یانەکانی دیکە ئەتوانن بیکڕن. ئەوە رێک هەر ئەو شتەیە کە ریاڵ مەدرید چاوەرێی ئەکات. "لۆکس بلانکۆس" زۆر بە چڕی بیر لە بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەرانی یانەکەی ئەکاتەوە هاتنی "مباپێ" لەساڵی ٢٠٢١ـدا ئەتوانێ یارمەتیدەری ئەم رەوتە بێت.
بەڵام پێدەچێ ریاڵ مەدرید تا ساڵێکی دیکە بۆ کڕینی "مباپێ" بوەستێت. ئەگەر ئەم ئەستێرە فەڕەنسییە سەرەڕای پارەیەکی زۆر کە لەلایەن پاریس انت جێرمانەوە پێی پێشنیار ئەکرێ لەم یانەیەدا نەمێنێتەوە، ئەمە بەو واتایەیە کە واژۆی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانه بۆ ریاڵ مەدرید زۆر ئەستەم نییە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved