20/3/2020 07:02 PM

3 گەورەترین كۆمپانیای ئەمریكا دروستكردنی ئۆتۆمبێل رادەگرن

هەرسێ كۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆ، فیات كرایسلەری ئەمریكا كە بە بەناوبانگترین كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلن لە ئەمریكا رایانگەیاندووە: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاركردن لە كارخانەكانیان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە لقەكانی ئەمریكای باكوور واتە وڵاتەكانی ئەمریكاو كەنەداو مەكسیك رادەگرن. 

بڕیاری ئەو كۆمپانیایانەش لەكاتێدایە كه پێشتریش ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل وەك فۆڵكس واگن، پچۆ، فۆرد، تویتا، لامبورگینی، بی ئێم، چەگوار، ئەشكودا، هەمان بڕیاریانداوەو كارخانەكانیان داخستووە.


خاك - ئاژانسەكان 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved