21/3/2020 01:29 PM

پیتزا، خواردنی ئامادە و چەک؛ راپۆرتی Yelp سەبارەت بە رەفتاری ئەمریکییەکان لەدەورانی کۆرۆنادا

Yelp یەکێک لەو ئاپڵیکەیشنانەیە کە زۆرینەی بەکارهێنەران بۆ زانیاری وەرگرتن سەبارەت بە رێستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەکان کەڵکی لێ وەردەگرن. کەرەنتینە و بچڕانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەڵێکی بۆ ئەم کۆمپانیایە رەخساندووە کە بتوانێ بەراوردی رەفتاری خەڵک بکات لەم دەورانەدا.
بەپێی راپۆرتەکەی Yelp، کە بە ناونیشانی "راپۆرتی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووریی خۆجێیی" بڵاوبۆتەوە، ئەم کۆمپانیایە توانیویەتی حەز و خواستی بەکارهێنەران بەنیسبەت کار و کاسپییەکان بە وردی تاوتوێ بکات. لەدرێژەدا لەگەڵ یەک چاوێک بەسەر ئەم راپۆرتەدا ئەخشێنین.

ئاستی داواکاری بۆ خواردنی ئامادە بەرز بۆتەوە: بەپێی داتاکانی Yelp، ئاستی داواکارییەکان بۆ کڕینی خواردن لەدەرەوە زیادی کردووە. خەڵک 160٪ زیاتر روویان لە فرۆشگەکان کردووە و ئەم رێژەیە بۆ سەوزە و میوە 102٪ـە. داواکاری بۆ پیتزا و خواردنی لەم چەشنەش 64٪ بەرز بۆتەوە.
خەڵک لەماڵەوە وەرزش ئەکەن: بەپێی راپۆرتەکانی Yelp، بەهۆی داخرانی هۆڵەکانی لەشجوانی و یانە وەرزشییەکان خەڵک زیاتر لەماڵەوە وەرزش ئەکەن.
ئامادەکاری بۆ ئاخر زەمان: داخوازی خەڵک بۆ کڕینی ئاو 166٪ و داخوازییەکان بۆ کڕینی چەک 360٪ بەزر بۆتەوە! خەڵکی ئەمریکا خەریکن خۆیان بۆ دۆخێک ئامادە ئەکەن کە ئیتر هیچ شتێک دەست ناکەوێت.
خەڵک هێشتاش ئاگایان لەیەکتری هەیە: ئاستی پێشکەشکردنی پلاسمای خوێن 204٪ زیادی کردووە. هەروەها پێشکەشکردنی خواردەمەنی بە دەزگا خێرخوازییەکان 405٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

کۆمپانیای Yelp ئەڵێ ئەم راپۆرتە بەردەوام نوێ/ Update" ئەبێتەوە.

 

سەرچاوە: fast company

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved