21/3/2020 03:26 PM

گۆڕەشار، رۆمانە تازەكەی سەید قادر هیدایەتی بڵاوبووەوە

سەرباری مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی كوردستان چالاكی رۆشنبیریی رانەوەستاوە، لەم رۆژانەدا رۆمانی گۆڕەشار كە تازەترین بەرهەمی رۆماننووس سەید قادر هیدایەتییە بڵاوكرایەوە، بەڵام چۆنێتی بڵاو بوونەوەی ئەم رۆمانە تازەیەی نووسەر لە رێگای پۆستەوەیە، هەر خوێنەرێك داوای رۆمانەكە بكات چاپەمەنی خانی بە پۆست بۆی رەوانە دەكات، واتە بەدلیڤەری. ئەمەش شێوەیەكی زۆر گونجاوە، هەم چالاكییە رۆشنبیرییەكان راناوەستێ‌ و هەم خەڵكیش پارێزراودەبن لە نەخۆشی كۆرۆنا.
گۆڕەشار نوێترین بەرهەمی سەیدقادر هیدایەتییە، لە 208 لاپەڕە پێكدێ، ئەم بەرهەمەش وەكو بەرهەمەكانی دیكەی نووسەر چاپەمەنی خانی چاپ و بڵاوی دەكاتەوە. سەید قادر هیدایەتی یەك لە رۆماننووسەكانی نێوەندی ئەدەبی كوردییە، رۆمانەكانی دیكەی چەندین جار چاپ كراونەتەوە و چەندین لێكۆڵینەوەی لە بارەوە نووسراوە، دوای ماوەیەك لە بێدەنگی نووسەری بە ئەزموون و بە سەلیقە بە رۆمانی گۆڕەشار دێتەوە گۆڕەپانی ئەدەب. سەید قادر هیدایەتی رۆماننووس چەند بەرهەمێكی دیكەی هەیە ئەوانەش بریتین لە "دەنگی نوختە، تۆقی عەزازیل،گابۆڕ، بەردێك لە بەردێك، نەسری كوردی و گۆڕانی فۆڕم." گۆڕەشاریش شەشەمین بەرهەمی سەید قادر هیدایەتییە كە چاپەمەنی خانی بڵاوی دەكاتەوە.
نرخی رۆمانەكەش بە تمەن 35 هەزار تمەن، بە پارەی عیراقی 5 هەزار دینارە. ئێستا خوێنەران دەتوانن داوا لەكتێبفرۆشییەكان بكەن یان لە هەر شوێنێك هەن دەتوانن پەیوەندی بگرن بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە كتێبەكەتان بۆ پۆست بكەین. گەیاندن لەسەر ناوەندی خانییە.




     09187771585
     09353551288
08736308402




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved