22/3/2020 12:29 PM

چەند ئۆتۆمبێلی نایاب کە نرخەکەیان لە خوار 40هەزار دۆلارە

کیا تلۆراید 2020


ئەم ئۆتۆمبێلە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی ئەم لیستەیە کە ئارامییەکی زۆر بە سایەق و سەرنشینەکانی ئەبەخشێت. بزوێنەری شەش سیلەندەری ئەم ئۆتۆمبێلە زۆر بە نەرمی ئیش ئەکات و کێسی گێڕە شەش دانەییەکەی دەنگی لێوە نایە. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە نزیکەی 33هەزار دۆلارە.

تویوتا ئەڤالۆن 2020


رواڵەتی ئەم ئۆتۆمبێلە لەوانەیە سەرەتا سەرنجتان رانەکێشێت، بەڵام ناکرێ نکۆڵی لە هێزی بزوێنەر و جوانی ناوەوەی ئەڤالۆن بکەین. بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە 301 ئەسپەهێز وزە بەرهەم دێنێت. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە  ئەوەیە کە ئەتوانی کورسییەکانی پشتەوە بهێنیە خوارەوە. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە لە 36.830 دۆلارەوە دەست پێ ئەکات.

ڤالڤۆ XC40 2020


ئەگەر بەدوای ئۆتۆمبێلێکی جوان و بەهێزەوەن، ڤۆلڤۆ XC40 بژاردەیەکی گونجاوە. تایبەتمەندییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە بریتین لە: گڵۆپی LED لە پێشەوە، کورسییەکان لە چەرم دروست کراون، شاشەی زانیاری وەرگرتنی 9 ئینچی. ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە گەورەیە و مەتریالی بەکارهاتوو کواڵیتیان بەرزە. نزخی ئەم ئۆتۆمبێلە لە 34.695 دۆلارەوە دەست پێ ئەکات.

هیۆندا کۆنا-کارەبایی 2020


هیۆندا کۆنا-کارەبایی 2020 یەکێک لە خۆشەویستترین ئۆتۆمبێلەکانی ئەم لیستەیە. ئەم ئۆتۆمبێلە کارەباییە و بۆ راپەڕاندنی ئیش و کاری رۆژانەی ناو شار زۆر گونجاوە. کابینی ئەم ئۆتۆمبێلەش هەم گەورەیە و هەمیش دەنگی لێوە نایە. نرخی هیۆندا کۆنا-کارەبایی 2020 لە 38.310 دۆلارەوە دەست پێ ئەکات. پیلی ئەم ئۆتۆمبێلە لەماوەی 9.5 کاتژمێردا شەحن ئەبێتەوە.

تویوتا RAV4 2020


یەکێک لە پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی ئەمساڵ تویوتا RAV4 2020ـە. ئەم ئۆتۆمبێلە سادەیە، رواڵەتی جوانه، نرخەکەی گونجاوە و کواڵیتی زۆر بەزرە. ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە سروشت و گەشت و سەیرانه زۆر گونجاوە.

 

سەرچاوە: cnet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved