22/3/2020 01:01 PM

کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری یاری کۆمپیتەری بەرەنگاری کۆرۆنا ئەبێتەوە

کۆمپانیای "رازەر/ Razer"، کە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی یاری کۆمپیتەرییە، بە مەبەستی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێڵی بەرهەمهینانی دەمامکی دامەزراندووە. ئەم کۆمپانیایە رایگەیاندووە کە رۆیشتووتە ناو ریزی ئەو کۆمپانیا پیشەسازی و تەکنەلۆژیامە کە بە بەرهەمهێنانی دەمامک هەوڵ ئەدەن رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن. 
بەرپرسی باڵای ئەم کۆمپانیایە لەم بارەیەوە گوتی: "ئەندازیاران و دیزاینەرانی کۆمپانیای رازەر لەم رۆژانەی رابردوودا بەشێوەی شەو و رۆژی سەرقاڵی ئیش بوون بۆ ئەوی بتوانن هەندێک لە کەرەسەکانی هیڵەکانی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بگۆڕن بۆ ئەوەی کرێکارەکان بتوانن بەشێوەی کاتی لەجیاتی بەرهەمهێنانی کەرەسەی یاری، دەمامکی پزیشکی بەرهەم بێنن."
ئەم کۆمپانیایە کە نووسینگە ناوەندییەکەی لە وڵاتی سەنگاپوور هەڵکەوتووە، بڕیارە ئەو 1 ملیۆن دەمامکەی بەرهەمی هێناوە، رادەستی وەزارەتی تەندروستی ئەم وڵاتەی بکات و پاشان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دیکە، دەماک و کەرەسەی پزیشکی بۆ ئەوانیش بەرهەم بهێنێت. 
بەرپرسی باڵای ئەم کۆمپانیایە لەپەیامێکی فەیسبووکیدا گوتوویوتی: "گۆڕینی بەشێک لە هێڵەکانی بەرهەمهێنانی کارگەکان بۆ بەرهەمهێنانی دەمامک و کەرەسەی پزیشکی، سەرەتاییترین و گرنگترین کارێکە کە ئەبێ ئەنجامی بدەین بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین."
پێشتریش چەندین کۆمپانیای بواری تەکنەلۆژیا و ئۆتۆمبێلسازی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی کەرەسەکانی خۆیان بۆ بەرهەمهێنانی کەرەسەی پزیشکی گۆڕیبوو و ئێستاش هەر بەردەوامن.

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved