22/3/2020 01:33 PM

زانیاری بڕواپێکراو سەبارەت بە کۆرۆنا لەڕێگەی رۆبۆتی WHOـوە وەربگرن

لەگەڵ بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی/WHOـش هەوڵ ئەدات ئەو زانیارییە هەڵانەی کە لەم بارەوە بڵاو ئەبنەوە لەناو ببات. یەکێک لە شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ زانیاری هەڵە، دروستکردنی رۆبۆتێکە بۆ ئاپڵیکەیشنی "واتساپ/ WhatsApp". ئێوە ئەتوانن لە واتساپ مەسجێک بۆ رۆبۆتەکەی WHO بنێرن و ئەم رۆبۆتەش نوێترین و دروستترین زانیارییەکانتان سەبارەت بە کۆرۆنا پێشکەش ئەکات. هەروەها ئەتوانن پرسیاریشی لێ بکەن و ئەویش لە کەمترین ماوەدا وڵامتان ئەداتەوە.


بۆ وەرگرتنی زانیاری لەڕێگەی ئەم رۆبۆتەوە، ژمارەی +41798931892 لە مۆبایلەکەتاندا سەیڤ/ Save بکەن و لە واتساپتدا مەسجی Joinـی بۆ بنێرن. پاشان ئێوە بەشێوەی ئۆتۆمات پەیوەست ئەبن بە رۆبۆتە مەجازییەکەی WHOـەوە و هەموو زانیارییەک سەبارەت بە کۆرۆنا ئاراستەی ئێوە ئەکرێت. ماڵپەڕی فەرمی WHOـش زانیاری تۆکمە سەبارەت بە باری تەندروستیی جیهانی پێشکەش ئەکات و ئەتوانن سەردانی بکەن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved