23/3/2020 02:11 PM

WHO: بیست جۆر ڤاکسینی کۆرۆنا لە حاڵی ئامادەبووندایە

لەحاڵێکدا کە چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی دەرمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو رۆژێک زیاد ئەکات، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە کە لەئێستادا 20 جۆر ڤاکسین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ڤایرۆسە لەلایەن بنکە توێژینەوەییەکانی سەرانسەری جیهانەوە خەریکی ئامادەبوون و بەرهەمهێنانه.
نزیکەی دوو مانگە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم کۆمەڵگای مرۆیی دیل کردووە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی بنکە توێژینەوەییەکان بە هەموو تواناوە بەشوێن چارەسەرێکەوە بن بۆ ئەم پەتایە. خۆشبەختانە تا ئەمڕۆ هەندێک پێشکەوتن لەم بوارەدا هاتۆتە ئاراوە و بەشێک لە وڵاتان باسی کاریگەری ئەرێنی هەندێک لە دەرمانەکان ئەکەن لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا.
بۆ بەهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، 20 بنکە بەشێوەی هاوتەریب سەرقاڵی چالاکین و بەپێی راپۆرتی WHO، دوو کۆمپانیای Gilead Sciences و Moderna Inc لەپێش کۆمپانیاکانی دیکەوەن. دوکتۆر "ماریا وەن کرخۆف" کە یەکێک لە بەرپرسانی باڵای WHOـیە لەکۆنفڕانسێکدا رایگەیاند خێرایی بەرەپێشچوونی بەرهەمهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بەپێی پرۆژە رابردووەکانی SARS و MERS ئەنجام ئەدرێن، زۆر باش بووە، ئەگەرچی لەوانەیە دروستکردنی ڤاکسینێک بۆ هەموو جیهان نزیکەی ساڵ و نیوێکی پێ بچێت.
دوکتۆر "مارک رایان"ـی بەرپرسی پلانەکانی فریاگوزاریی WHO لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە رایگەیاند کە تەنیا یەک شت ئەتوانێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارتر بێت، ئەویش دروستکردنی ڤاکسینێکی خراپە. هەر لەم بارەوە "رایان" داوای لە چین و ئەو وڵاتانەی تووشی کۆرۆنا بوون کردووە کە بە ئاراستەکردنی زانیارییە جینەتیکییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە WHO، یارمەتیدەری رەوتی دروسکردنی خێرای ڤاکسینێکی کاریگەر و دڵنیا بن.
هەرچی بەرەو پێشيوە ئەڕۆین، پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا زیاد ئەکات. تا ئێستاکە خەریکی خوێدنەوە ئەم هەواڵەن، ئەم ڤایرۆسە 308هەزار کەسی لەسەرانسەری جیهاندا تووش کردووە و نزیکەی 13هەزار کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

سەرچاوە: coinspeaker

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved