23/3/2020 03:19 PM

لە رۆژانی کەرەنتینەدا سەیری ئەم فیلمانە بکەن

قەیرانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەرانسەری جیهاندا هەموو بوارەکانی گرتۆتەوە و هەر بۆیە زۆرینەی کێبەرکێ و بۆنەکان هەڵوەشاونەتەوە و تەنانەت سینەماکانیش داخراون. زۆرینەی وڵاتان حاڵەتی کەرەنتینەی تەواویان راگەیاندووە و خەڵک لە ماڵەوە نایەنە دەرەوە. لەم دۆخەدا بەشێک لە خەڵک بۆ دەربازبوون لە وەڕەزی روویان لە سەیرکردنی فیلم کردووە. لەم نێوەندەدا هەندێک فیلم هەن کە لەگەڵ ئەم جەوە زۆر ئەگونجێن و دووری کەسەکان لە یەکتر و لە کۆمەڵگا نیشان ئەدەن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانەیان ئاشنا ئەبین.

Wild-2014


"کێوی/ Wild" فیلمێکی ژیاننامەییە بە دەرهێنەری "ژان-مارک ولی" کە "نیک هۆرنبی" فیلمنامەکەی نووسیوە و لە 2014ـدا بڵاوبۆتەوە.

Home Alone-1990


کەمتر کەسێک هەیە کە ئەم فیلمە نەیناسێت، بەتایبەت گەنجەکان دەیەی 70 لەوانەیە بیرەوەریان لەگەڵ ئەم فیلمە زۆر هەبێت. لەم فیلمەدا "کەوین مەک‌کالیستەر"زۆر بە هەڵکەوت لەماڵەوە جێ ئەمێنێت و ناچارە لەگەڵ تەنیایی بسازێت و بەرەنگاری دزەکان ببێتەوە.

The Holiday-2006


ئەم فیلمە فیلمێکی درامی-رۆمانسییە کە باسی تەنیایی و جیابوونەوەی مرۆڤەکان ئەکات. خاڵی بەهێزی چیرۆکی ئەم فیلمە ئەو شوێنەیە وا ئاماندا (کامێرۆن دیاز) و ئایریس (کیت وینسێلت) بەهۆی ناکامییەکانی ژیانی هاوبەش، دووبارە روو لە ژیانی تەنیایی ئەکەنەوە و لەوێدا خۆیان ئەدۆزنەوە.

Her 2013


چیرۆکی ئەم فیلمە سەردەمێک نیشان ئەدات لە تەکنەلۆژیا بەرەپێشچوونێکی بەرچاوی ئەبێت و سیستەمە کۆمیتەرییەکان زۆر زیرەک ئەبن، تا ئەو جێگایەی کە بەکارهێنەرەکای عاشقی ئەبێت. ئەم فیلمە توانی چەندین خەڵات بۆ نموونە ئۆسکار و گۆڵدن گلاب دەستەبەر بکات

 

سەرچاوە: time

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved