24/3/2020 01:44 PM

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران ئەگاتە چەند کەس؟+گرنگ

وەزارەتی تەندروستیی ئێران لەراپۆرتێکدا رایگەیاند کە بەپێی بەراوردەکان و هەروەها ئەوەی کە رەوشی کەرەنتینەی شارەکان بە چ شێوەیەک ئەبێ تا کۆتاییەکانی مانگی 5 ژمارەی تووشبووان لانیکەم ئەگاتە 811هەزار کەس و لانی زۆر ئەگاتە  1ملیۆن و 160هەزار کەس. لەم راپۆرتەدا پێشبینی کراوە لەخراپترین حاڵەتدا ژمارەی مردووان ئەگاتە 13500 کەس.
ئەم توێژینەوەیە کە لەلایەن تیمێک لە پسپۆڕانی وەزارەتی تەندروستیی ئێرانەوە ئەنجام دراوە باس لەوە ئەکا کە ئەگەر ڤاکسین یان دەرمانی کۆڤید-19 نەدۆزرێتەوە نزیکەی 63٪ـی خەڵکی ئێران تووشی ئەم ڤایرۆسە ئەبن. تیمەکە جەختی کردۆتەوە باشترین رێگا بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە و شکاندنی زنجیرەی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەی کەسانی گومان لێکراو و دوور خستنەوەی کەسانی تەندروستە لەوانەی وا گومانلێکراو یان تووشبوون. ئەم پسپۆڕانە گوتوویانە ئەگەر رەوتی تووشبوونەکان هەر بەم شێوەیە بێت و رێوشوێنی توند نەگرینە بەر، تا کۆتاییەکانی مانگی 5 ژمارەی تووشبووان لە تارانی پایتەختی ئێران ئەگاتە 245هەزار کەس.
لە ئێران شارەکان بەشێوەیەکی ئەوتۆ کەرەنتینە نەکراون و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ئەگەرچی کەم بوونەتەوە بەڵام هێشتاش درێژەیان هەیە. ئەگەر ئەم دۆخە هەر بەم شێوەیە بێت، پێشبینییەکانی ئەم تیمە دێتە دی و ئەگەری روودانی قەیرانێکی مرۆیی لە ئێران لەئارادایە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved