24/3/2020 02:40 PM

شێوازێکی نوێ بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە 45 خولەکدا ئەنجامەکەی دەردەکەوێت

رێکخراوی خوارن و دەرمانی ئەمریکا یەکەم تاقیکاری بۆ کۆرۆنا لەماوەی 45 خۆلەکی راگەیاند. لەم شێوازەدا ئەنجامی تاقیکاری بۆ کەسەکە لەماوەی 45 خولەکدا ئامادە ئەبێت و پێویست بە تاقیگە ناکات. ئەم شێوازە لەلایەن کۆمپانیایەک بەناوی Cepheidـەوە هاتۆتە ئاراوە و لەکاتی زەرووردا کەڵکی لێوەردەگیرێت. بەرپرسی باڵای ئەم کۆمپانیایە ئەڵێ: " شێوازەکەی ئێمە یارمەتی کارمەندانی نەخۆشخانە ئەدات بۆ ئەوەی بتوانن بەخێرایی پشکنین بۆ کەسە گومانلێکراوەکان بکەن." ئەم بەرپرسە لەدرێژەدا ئەڵێ ئەم شێوازە بۆ ئەو کەسانەی تەندروستن و تەنها بەهۆی دڵەڕاوکەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە بەکارنایەت.
ئەم سیستەمی پشکنینە لە 5هەزار بنکەی تەندروستی ئەمریکادا جێگیر بووە و کەڵکی لێوەردەگیرێت. لەشێوازە باوەکاندا پزیشکان ئەبێ نموونەی ئاوی قوڕگ و لووت رەوانەی تاقیگە بکەن  بۆ ئەوەی پسپۆڕانی ئەم ناوەندانە پشکنینی بۆ بکەن. لەخێراترین شێوازدا ئەنجامی پشکنینەکە پاش چەندین کاتژمێر ئامادە ئەبێت، بەڵام لەئەمریکا لەئێستادا ئەم ماوەیە چەندین رۆژە.
کۆمپانیایەکی بەرازیلی بە ناوی Hi Technologies بەشوێن بەرهەمهێنانی کیتی تاقیکاریی 15 خولەکییە بۆ کۆرۆنا. بەرپرسانی ئەم کۆمپانیایە ئەڵێن 130 کەس لەکارمەندانمان هەوڵ ئەدەن ئەم کیتە لەسەرەتاکانی مانگی داهاتوودا بەرهەم بهێنن و رەوانەی بنکە تندروستییەکانی بەرازیلی بکەن.
ئەم کیتە ناوی Hilabـە و لەرێگای قامکەوە نموونە خوێن هەڵدەگرێتەوە و بەیارمەتی ئینتەرنێت و ژیری دەسکرد و هەروەها تەکنەلۆژیای مایکرۆسۆفت و ئینتەل، ئەنجامی پشکنینەکە لەماوەی چەند خولەکدا ئامادە ئەکات.

 

سەرچاوە: zdnet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved