24/3/2020 10:31 PM

یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی 2020 دواخرا

به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی جیهان بڕیاری دواخستنی یارییه‌كانی هاوینه‌ی تۆكیۆی بۆ ساڵی 2020 دا.

بڕیاره‌كه‌ پاش په‌یوه‌ندی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی جیهان به‌ شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن هات و هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دواخستنی یارییه‌كان بۆ ساڵی 2021.

ئه‌مه‌ سێهه‌مین چالاكییه‌ وه‌رزشی گه‌وره‌ی جیهانییه‌ كه‌ پاش دواخستنی یارییه‌كانی یۆرۆو كۆپا ئه‌مریكا دێت كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا دواده‌كه‌وێت.

خاك - هه‌رێز جه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved