25/3/2020 01:22 PM

ئایا پۆتن بۆ راگرتنی خەڵک لەماڵەکاندا ئەم شێرانەی لە شەقامەکان بەرەڵا کردووە؟

چەند رۆژ لەمەوبەر هەواڵێک بڵاوبووەوە سەبارەت بە بەرەڵاکردنی 800 سەر شێر و پڵنگ لە شەقامەکانی روسیا بە فەرمانی پۆتنی سەرۆکی ئەم وڵاتە. بەڵام ئەم هەواڵە کە زۆر کەس بڕوایان پێکرد هەڵە بوو.
لەم هەواڵەدا نووسرابوو کە ڤیلادیمیر پۆتن بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڵاوەی بە  ئاژەڵە کێوییەکان کردووە لە شەقامەکانی روسیا بۆ ئەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان بمێننەوە. هەروەها باس لەوە کراوە کە پۆتن فەرمانی بە خەڵک کردووە لەماڵەکانیان بمێننەوە ئەگینا بەماوەی 5 ساڵ رەوانەی بەندیخانە ئەکرێن. زۆرینەی بەکارهێنەران بڕواین بەم قسەیەش کرد.
بەشێک لە بەکارهێنەران لە هەڵەبوونی ئەم هەواڵە تێگەیشتن و کردیان بە گاڵتە و گەپجاڕ و بەشێکی دیکەیان سپاسی پۆتینیان کرد بۆ پەسەندکردنی ئەم بڕیارە. بەڵام ژمارەیەکی کەم لە بەکارهێنەرە وردبینەکانی تویتەر بەخێرایی زانییان کە ئەم ڤیدۆیە هی ساڵی 2016ـیە و پەیوەندی بە ئێستاوە نییە.
بەشێک لە بازرگانان و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ نموونە "ئالان شۆگر/ Alan Sugar"ـی بازەرگانی بەناوبانگی بەریتانی لایان وابوو ئەم هەواڵە راستە و ئەمەش بووە هۆی سەرسوڕمانی بەرکاهێنەرانی تویتەر. یەکێک لە هەژمارە فەیکەکانی دۆناڵد ترەمپیش پێداگری لەسەر راستبوونی ئەم هەواڵە ئەکرد و ستایشی پۆتنی ئەکرد بە بۆنەی ئەم بڕیارەوە.
ئەم گرتە ڤیدیۆییە کە کۆمەڵێک شێر نیشان ئەدا کە بە شەقامەکاندا بڵاوبوونەتەوە، هی ساڵی 2016ـیە و لە ئەفریقای باشوور تۆمار کراوە. لەگرتەکی دیکەدا چەند دانە شێر دێنه بەرچاو کە لەڕاستیدا لە هیند تۆمار کراوە نەک روسیا. ئەگەرچی ناڕاستبوونی ئەم هەواڵە پشتڕاست کراوەتەوە بەڵام هێشتاش لە سوشیاڵ میدیادا دەستاودەست ئەکرێت و فەرتەنەیەکی زۆری ناوەتەوە.

 

سەرچاوە: tribune

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved