25/3/2020 02:20 PM

کۆمپانیایەکی زانستی لە ئێران کیتی پشکنینی کۆرۆنای بەرهەمهێنا

پێشتر باسی بەرهەمهێنانی کیتی پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن بەرپرسانی تەندروستیی ئێرانەوە راگەیەندرابوو و ئەم بابەتە ئێستا جێبەجێ کراوە و کیتی پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن پسپۆڕانی ئێرانییەوە بەرهەمهاتووە.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی پەیوەندییەکانی جێگری زانستیی سەرۆک‌کۆماری ئێران، لەمەودوا بۆ پشکنینی کۆرۆنا لەم کیتانە کەڵک وەدەگیرێت. "وەحید یۆنسی"ـی بەڕێوەبەری پەرەپێدانی کۆمپانیای "پیشتاز طب زمان" باسی لە کۆمپانیا زاستییە پێشڕەوەکانی بواری تەندروستی کرد و گوتی: "تیمی توێژینەوە و پەرەپێدانی کۆمپانیاکەمان لە یەکەم رۆژەکانی بڵابوونەوەی کۆرۆناوە بە هەموو تواناوە تەرکیزی خستۆتە سەر دروسکردنی کیتی پشکنینی ئەم پەتایە."
بە گوتەی یۆنسی ئەوان رێکاری دوو وڵاتی ئەمریکا و چینیان بەکارهێناوە و ئێستا توانیویانە بگەنە قۆناغی بەرهەمهێنان. یۆنسی گوتیشی بڵاوکردنەوەی کیتەکان بەپێی ئەولەوییەتەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەبێت و زیادیشی کرد ئەم کیتانە لە بواری کات و چۆنیەتی پشکنینی ڤایرۆسەکەدا هاوشێوەی نموونە بیانییەکانە.
یۆنسی هەروەها گوتی لەئێستادا توانەی بەرهەمهێنانی 80هەزار کیتمان هەیە تا هەفتەی داهاتوو و لە مانگی داهاتوودا 400هەزار دانە رەوانەی تاقیگەکانی سەرانسەری ئێران ئەکەین. بەرپرسی کۆمپانیای "پیشتاز طب زمان" سەبارەت بەم کیتانە دڵنیایی ئەداتە خەڵک و ئەڵێ تواناییان بۆ پشکنینی کۆرۆنا 100٪ـە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved