25/3/2020 03:12 PM

کۆمپیۆتێکسی 2020 دوا خراو؛ کۆرۆنا گەوەرەترین رووداوی بازرگانیی ITـی ئاسیای هەڵوەشاندەوە

کۆمپیۆتێکس پێشانگایەکە بۆ کۆمپیتەر و هەموو ساڵێک لە "تایوان" بەڕێوە ئەچێت و لەسەرەتای سەدەی 21ـەوە بە گەورەترین رووداوی بواری تەکنەلۆژیای IT دێتە ئەژمار. ئەم پێشانگایە بە بەشداری کۆمپانیاکان، میدیاکان، شرۆڤەکاران، کڕیاران و باقی چالاکانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری لەسەرانسەری جیهانەوە بەڕێوە ئەچێت.
بڕیاردان سەبارەت بە کۆمپیۆتێکس لەئەستۆی "ئەنجومەنی پەرەپێدانی بازەرگانی بیانیی تایوان/ TAITRA"ـە. ئەم ئەنجومەنە سەرەتا زۆری حەز لە دواخستنی ئەم پێشانگایە نەبوو بەڵام لەهەفتەکانی دواییدا گوشارێکی زۆری میدیایی خرا سەر. TAITRA پاش تاوتوێکردنی دۆخەکە و ئاستی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواجار بڕیاری دواخستنی ئەم پێشانگایەی هەتا 28ـی 9ـی 2020 پەسەند کرد. ئەم پێشانگایە جگە لەوەی دواخراوە بڕیارە لەجیاتی 5 رۆژ لەماوەی 3 رۆژدا بەڕێوە بچێت و زۆریش سنووردار کراوەتەوە.
سەرەڕای ئەم بڕیارانەی کە TAITRA پەسەندی کردووە هێشتا دیار نییە کە کۆمپانیاکان چۆناوچۆن پێشوازی لەم پێشانگایە ئەکەن، چونکە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی بە چڕی تووشی کۆرۆنا بوون و تەنانەت لە پێشانگایەکی گرینگی وەکو WWDC و Bildـیشدا بەشداریان نەکردووە. کاریگەریی ئەم قەیرانە تەنانەت کێبەرکێکانی ئۆڵۆمپیادی 2020ـیشی گرتۆتەوە.
لەلایەکی دیکەوە زۆرینەی وڵاتان بەفەرمی رایانگەیاندووە کە لانیکەم تا 6 مانگی دیکە لەگەڵ کۆرۆنا دەستەویەخەن و لەم رووەوە لەوانەیە ماوەی کەرەنتینە و رێگری لە هاتوچۆکان تا کۆتاییەکانی پاییزی ئەمساڵ درێژ بکرێتەوە. کەوابوو ئەگەری ئەوە هەیە کۆمپیۆتێکسی 2020 بەتەواوی کەنسڵ ببێتەوە.

 

سەرچاوە: organicfacts

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved