25/3/2020 04:03 PM

یەکەم هەڵگری ڤاکسینی کۆرۆنا لەجیهاندا: هیچ ترسێکم نییە!

لەبارودۆخێکدا کە وڵاتانی جیهان بەشوێن دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆناوەن، ناوی ژنێکی خۆبەخشی ئەمریکی وەکو یەکەم هەڵگری ڤاکسینی کۆرۆنا تۆمار کرا. "جێنیفێر هالێر" کە میوانداری یەکەم ڤاکسینی کۆڤید-19ـیە لە جیهاندا، گوتی: "هیوادارم بەم کارە ڤاکسینی ئەم پەتایە بەخێرایی دروست بکرێت و خەڵک رزگاریان بێ لەم نەهامەتییە."
هالێر لە گفتوگۆیەکی تەلەفیزیۆنیدا سەبارەت بە هەڵسوکەوتەکانی رۆژانەی پاش وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا قسەی کرد و گوتی: "بەردەوام پلەی گەرمی جەستەم ئەپێوم و هەر چەشنە نیشانەیەک لەجەستەمدا بێت لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار ئەکەمەوە."
ئەم خانمه تەمەن 43 ساڵە ئەمریکییە سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم ڤاکسینەش رایگەیاند کە ئامادەم بۆ هەر چەشنە مەترسییەک و سەرەڕای ئەوەی یەکەم مرۆڤە کە ئەم ڤاکسینە رەوانەی جەستەی کراوە، بەڵام هیچ ترسێکی نییە. هالێر جەختی کردەوە: "من ئێستا کۆرۆنا لە جەستەم دایە و لانیکەم هەموو رۆژێک نیگەرانی ئەوە نیم کە تووشی ئەم ڤایرۆسە بم."
هەڵبەت ئەم ڤاکسینە کە ناوی "MRNA 1273"ـیە بەپێچەوانەی ڤاکسینە باوەکان کە بریتین لە وەشانی لاوازکراو یان کوژراوی ڤایرۆسەکەیە، ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا نییە و ناتوانێ کەسەکە تووشی کۆڤید-19 بکات.
ئەم ڤاکسینە کە تیچووەکەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکاوە دابین بووە، توانیویەتی یەکەم هەنگاوی دروستکردنی ڤاکسین کە پێویستە لەسەر بوونەوەرانی دیکە تاقی بکرێتەوە، هەڵبگرێت. کارناسان ئەڵێن سەرەڕای تاقیکاری ئەم ڤاکسینە لەسەر مرۆڤ، هێشتاش لەوانەیە نەتوانرێ دەرەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە گشتی بکرێتەوە.

 

سەرچاوە: npr

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved