26/3/2020 01:40 PM

ئایا ئایفۆن 12 لەسەردەمی کۆرۆنادا رەوانەی بازاڕ ئەکرێت؟

بەپێی راپۆرتێکی نوێ، ئەپڵ بەتەمایە پێشکەشکردنی ئایفۆن 12 بە هۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوابخات. ئایفۆن 12 بڕیار بوو مانگی 9ـی ئەمساڵ رەوانەی بازاڕ بکرێت، بەڵام قەیرانی کۆرۆنا ئەم ماوەیەی دواخستووە تا ساڵی داهاتوو واتە 2021.
ئەپڵ لە ساڵەکانی رابردوودا زۆرینەی ئایفۆنەکانی خۆی لە مانگی 9ـدا رەوانەی بازاڕ ئەکرد. هەڵبەت ئایفۆنX لە مانگی 11ـی 2017 و ئایفۆن XR لە مانگی 10ـی 2018ـدا پێشکەش کران. لەو رووەوە کە زنجیرەی نوێی ئایفۆن، چوار ئەندامی هەیە، ئەگەری پێشکەشکردنی هەندێک لە مۆدێلەکان لە مانگەکانی دوای سیپتەمبەرەوە هەیە.
یەکێک لە کۆمپانیا هاوکارەکانی ئەپڵ بە ماڵپەڕی Nikkie گوتووە ئەپڵ داوای لێکردووین هاوکارییەکانمان تا دوو مانگی دیکە دوابخەین. ئەم بڕیارە بەو واتایەیە کە بەرهەهێنانی ئایفۆن 12 لەوانەیە چەند مانگێک دوابخرێت.
ئەو ماڵپەڕەی باسمان کرد لە راپۆرتەکەی خۆی ئاماژە بەوە ئەکات کە ئەپڵ دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە پێشکەشکردنی ئایفۆن 12 لە مانگی 5ـی ئەمساڵدا ئەدات. لە خراپترین حاڵەتدا لەوانەیە ئایفۆن 12 لەساڵی داهاتوودا بێتە ناو بازاڕەوە.

 

سەرچاوە: 9to5mac

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved