27/3/2020 08:28 PM

كتێبخانەی گشتی هەڵەبجە دەكرێتەوە

حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردو بڕیاریدا كتێبخانەی گشتی هەڵەبجە بكرێتەوە.

سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەی كردو داوایكرد وەك چۆن لە رابردوودا هاوكارو هەماهەنگ بوون لەگەڵ لیژنەو تیمەكانی ئیدارەی شارەكە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئێستاشدا زیاترو باشتر هاوكاربن و بەردەوامبن.

پاشان بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری كتیبخانەی گشتی هەڵەبجە بڕیاردرا كتێبخانە دەوامی تێدابكرێت تا لەم دۆخەدا هەر خوێنەرێك پێویستی بێت سەردان بكات و كتێب وەربگرێت و سود لەمكاتانە وەربگرێت بۆ خوێندنەوە.

هەر لەمیانەی ئەم سەردانەدا وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەی كردو گفتوگۆكرا لەبارەی ڕێوشوێنە ئەمنی و تەندروستییەكان و سوپاسی ئیدارەو تیم و سەرجەم هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجەی كرد كە بە شێوەیەكی باش ڕێنماییەكان جێبەجێ دەكەن، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی دووپاتكردەوە.

پارێزگاری هەڵەبجە وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ سەردانەكەی، سوپاسی ئاراستەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان كرد كە بەردەوام هاوكارو پشتیوانییان بووەو ئێستاش لەم دۆخەدا بەردەوام پشتیوانەو هاوكاری پارێزگاكەیە.

خاك - پوكميديا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved