28/3/2020 01:16 PM

مۆبایلی شاومی Mi 10ـی لایت بە نرخێکی گونجاوەوە ناسێندرا

پێشتر بەڵێنی تەکنەلۆژیای 5G بە بەکارهێنەران درابوو کە لە ساڵی 2020ـدا ئەتوانن چاوەڕاونی پێشکەشکردنی ئەو مۆبایلانە بم کە ئەگەرچی نرخەکەیان کەمە بەڵام پشتگیری لەم تۆڕە خێرایەش ئەکەن. شاومی رۆژی رابردوو بە ناساندنی مۆبایلی Mi 10ـی لایت ئەم بەڵێنەی جێبەجێ کرد.
شاومی Mi 10ـی لایت لەبواری ئیمکاناتەوە لەگەڵ بنەمەڵەی Mi 10 هەندێک جیاوازی هەیە، بەڵام رۆحی هەر سێ مۆدێلەکە یەک شتە؛ ئەم مۆبایلە خاوەنی چیپسێت سنەپدراگۆنی 765Gـیە کە مۆدمێکی 5G لەسەر جێگیر کراوە و ئەرکی فێنککردنەوەی ئەم سیستەمە لەکاتی ئیشکردندا بەهۆی تەکنەلۆژیای LiquidCoolـەوە جێبەجێ ئەبێت.
مۆبایلی شاومی Mi 10ـی لایت هەروەها خاوەنی شاشەیەکی 6.57 ئینچییە کە چاڵێکی بچووک لە بەشی سەرەوەی دێتە بەرچاو کە شوێنی کامێرایەکی سێڵفی بە توانستی 16 مێگاپیکسڵە.
ئەم مۆدێلەی شاومی خاوەنی کامێرایەکی 4 بەشییە کە هەستەوەرە سەرەکییەکەی 48 مێگاپیکسڵە، بەڵام بەداخەوە باقی وردەکارییەکانی ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.
وزەی شاومی Mi 10ـی لایت لەلایەن پیلێکی 4160 میلی‌ئەمپێرییەوە دابین ئەبێت و پشتگیری لە شەحنکەرەوەی 20 واتیش ئەکات. پانایی ئەم مۆبایلە 7.98 میلیمەترە و کێشەکەی 192 گرامە و لە سێ رەنگی سپی و خۆڵەمێشی و سەوزدا پێشکەش ئەکرێت.
ئەم مۆبایلە بەپێی راگەیاندنی کۆمپانیای شاومی لەمانگی داهاتوودا دێتە ناو بازاڕەکانەوە و ئەو وەشانەی بیرگەکەی 64 گێگابایتە نرخەکەی 350 یۆرۆیە. هەڵبەت شاومی Mi 10ـی لایت وەشانێکی 128 گێگابایتیشی ئەبێت کە نرخەکەی 50 یۆرۆ زیاترە.
جێی ئاماژەیە کە پێشتر کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلێکی هاوشێوەی شاومی Mi 10ـی لایتی بە نرخی 600 یۆرۆ رەوانەی بازاڕ کردبوو، بەڵام شاومی بە ناساندنی ئەم مۆدێلە نوێیە لەوانەیە جێگا بە نۆکیا تەنگ بکات.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved