29/3/2020 01:25 PM

چەند دیاردەی سرنجڕاکێشی جیهانی ئەندازیاری+وێنە

هەموومان ئەزانین کە لەم سەردەمەدا هونەری تەلارسازی و ئەندازیاری تێکەڵاو بوون. بە واتایەکی دیکە ئەم دوو زانستە بڕیارە ژیانی مۆدێرن جوانتر و ئاسوودەتر بکەن. لەدریژەدا لەگەڵ چەند شاکاری سەرسوڕهێنەرری جیهانی تەلارسازی و ئەندازیاری ئاشنا ئەبین.

میلائۆ ڤیاداکت-فەڕەنسا

پردی "میکائۆ ڤیاداکت/ Millau Viaduct" لە باکووری فەڕەنسا و لەسەر روباری "تارن" هەڵکەوتووە و بەرزترین پردی جیهانە.

ئاسانسۆری بایلۆنگ-چین


"ئاسانسۆری بایلۆنگ/ Bailong Elevator" لە پارکی نەتەوەیی "هۆنان ژیانگ شانگجیاجی" هەڵکەوتووە و بەرزترین و قورسترین مەسعەدی جیهانه.

دورگەکانی دارخورما-دوبەی


"دورگەکانی دارخورما/ Palm Island" لە دوبەی بریتین لە سێ دورگەی دەسکرد کە لەلایەن کۆمپانیایەکی حکومییەوە ساز کراوە و بەردەوام جێی سەرنجی گەشتیارانە.

یۆرۆ تۆنێل


"یۆرۆ تۆنێل/ Eurotunnel" بەریتانیا و فەڕەنسا لێک گرێ ئەدات. ئەم تۆنێلە جگە لە گواستنەوەی موسافیر، ئاراستەی تایبەت بە گواستنەوەی ئۆتۆمبێلیشی هەیە.

تەلەسکۆپی پێن ستارز-هاوایی


تەلەسکۆپی "پێن ستارز/ Pen-STARS" و "سیستەمەی دژکردەوەی خێرا/ Rapid Response System" لە دورگەی هاوایی دروست کراون. ئەم تەلەسکۆپە بەردەوام خەریکی چالاکییە بۆ ئەوەی لە بوونی هەر چەشنە شتێک لە ئاساماندا ئەگادار بێت.

بورجی خەلیفە-ئیمارات


"بورجی خەلیفە/ Burj khalifa" کە پێشتر پێی دەگوترا بورجی دوبەی و پاش سەردانی سەرۆکی ئەبووزەبی ناوەکەی گۆڕدرا. رووکاری دەرەوەی ئەم بورجە بە چیمەنتۆ بەهێزکراوە و تا ساڵی 2008 بە بەرزترین بورجی جیهان دەهاتە ئەژمار.

پردی ئاسمانی لانگکاوی-مالیزیا


"پردی ئاسمانی لانگکاوی/ Lagkawi Skybridge" درێژترین پردی کێبڵی جیهانە و تایبەتە بە پیاسە و ئۆتۆمبێل بەسەریدا ناڕوات. ئەم پردە 2005 دروست کرا و 125 مەتر درێژایی هەیە.

 

سەرچاوە: 10mosttoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved