29/3/2020 02:29 PM

کۆمەڵەچیرۆکی "دیدار" بەرهەمی "جەیمز باڵدوین"

ئەم کۆمەڵەچیرۆکە ساڵی 1995 بڵاو کراوەتەوە و زۆرینەی رووداوەکان لە گەڕەکە هەژارەکان روو ئەدات. ئەم کتێبە چیرۆکی کۆمەڵێک بنەماڵەی ئازارچێشتووە کە هیوایان بە ژیان نەماوە و هەوڵ ئەدەن رێگایەک بدۆزنەوە بۆ راکردن لە نەهامەتییەکان. لەڕاستیدا ئەم کتێبە بیرەوەری سەردەمی مناڵی و هەرزەکاری نووسەرە و لە چوارچێوەی 8 چیرۆکی کورتدا خوێنەران لەگەڵ ئازار و ناخۆشی و ترسەکانی ئاشنا ئەکات. نووسەری ئەم کتێبە واتە "جەمیز باڵدوین/ James Baldwin" لە گفتگۆیەکدا ئەڵێ: "ئەگەر سپی‌پێستێک بڵێ یان مەرگ یان ئازادی رێزی لێدەگیرێت، بەڵام ئەگەر رەشپێستێک ئەم رستەیە بڵێت، مەرگی بە نەسیب ئەبێت، بۆ ئەوەی رەشپێستەکانی دیکە بیری ئاوا بە مێشکیاندا نەیەت."
ئەم نووسەرە لەزۆرینەی کارەکانیدا لەسەر کێشەی جیاوازی رەگەزی جەخت ئەکاتەوە. جەیمز بە رەگەز ئەفریقاییە و لە بنەماڵەیەکی هەژاردا گەورە بووە و بەر لەوەی شێرپەنجەی گەدە ژیانی لێ بسێنێت، کۆمەڵێک کاری پڕ بایەخی بۆ ئەدەبیاتی جیهان جێهێشت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved