30/3/2020 01:04 PM

تایبەتمەندییەکانی ئەو هاوڕێیانەی کە لەڕاستیدا دوژمنتن!

لەوانەیە بینیبێتتان کە هەر ئەو دۆستەی وا رەخنەی لە هاوسەری کەسێک ئەگرت، پاش ئەوەی لێی جیا ئەبێتەوە پەیوەندی پێوە ئەکات. یان ئەو کاتانەی وا سەرکەوتنێک دەستەبەر ئەکەن ناڕەحەت ئەبێت و ئەو کاتانەی وا شکەست ئەهێنن خۆشحاڵ بێت. ئەم هاوڕێیانە لەڕاستیدا دوژمننن و کوردگوتەنی: "گورگن لە پێستی مەڕدا". لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم جۆرە کەسانە ئاشنا ئەبین و ئەبێ هەوڵ بدەین لێیان دوور بکەوینەوە.


*ئەم بە ناو دۆستانە کاتێک ئێوە سەرکەوتن دەستەبەر ئەکەن تێک ئەچن و بە شکەستەکانتان خۆشحاڵ ئەبن.
*قسە و کردەکانیان زیانتان پێ ئەگەیەنێت.
*پاشملە قسە ئەکەن.
*هەمیشە بە هۆی شکەستەکانتانەوە لۆمەتان ئەکەن.
*بە هەندێک شێوەی هێرشبەرانە-فێڵەبازانە تووشی دڵگرانیتان ئەکەن. بۆ نموونە تاریفی کەسێکی دیکەن ئەکەن بۆ ئەوەی ئێوە نارەحەت بن.
*لەسوشیاڵ میدیادا پۆستەکانی ئێوە لایک ناکەن و یان کۆمێنتی نیگەتیڤ ئەنووسن. بەڵام ئەگەر ئێوە پۆستەکانی لایک نەکەن هەر زۆر بەخێرایی ئاگادارتان ئەکاتەوە و لەوانەیە تووڕەش ببێت لێتان.
*هەمیشە هەوڵ ئەدات ئێوە بخاتە دۆخێکەوە کە خەجاڵەتی دەوروبەرتان بن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved