30/3/2020 01:49 PM

چێڵسی دووەم گواستەوەی خۆی ئەنجام ئەدات

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەماوەی ڕابردوودا گواستنەوەی حەکیم زەیاشی مەغریبییان لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە یەکلایی کردەوە، لەئێستاشدا نزیکبوونەتەوە لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی بەرازیلی.
ئیدارەی بلوزی لەندەن توانیان پاش پێداچوونەوە بڕیاری سڕکردنیان لە گواستنەوەکانی هاوینە پوچەڵ بکەنەوە و لەئێستاشەوە دەستیان بە هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان کردووە و بڕیارە لەسەر داوای "فرانک لامپارد"ـی ڕاهێنەر چەند یاریزانێک لە بەشەکانی دڵی بەرگری، هێرشبەر و باڵی هێرشبەری و باڵی بەرگری چەپ بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان.
یەکێک لە کێشەکانی ئەم وەرزەی چێڵسی لە بەشی دڵی بەرگریدابووە، لامپارد بەدرێژایی وەرز بەشێوەی یاریزانی ئازاد یاریی بە "کۆرت زوما"، "کریستنسن"، "ڤیکتۆر تومۆری" و "ڕۆدیگێر" کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەکۆی 29 یاریی 39 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.
لەم بارەیەوە "مانورۆ لۆنگۆن"ـی ڕۆژنامەوانی فەڕەنسی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "گابرێل ماگالیس گواستنەوەی بۆ یانەی چێڵسی نزیکە. یانەی ئێڤەرتۆن ڕکابەرە لە گرێبەستەکەدا، بەڵام بەرپرسانی چێڵسی زۆر لە پێشن و نزیکە گرێبەستەکە واژۆ بکەن."
گابرێل ماگالیس بەرگریکارێکی بەرازیلی بەتوانای یانەی لیلی فەرەنسییە، تەمەنی 22 ساڵە و ئاستە بەرزەکەی سەرنجی زۆرینەی یانە گەورەکانی وەک پاریس سانت جێرمان و مانچستەر سیتی و یونایتدی ڕاکێشاوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved