31/3/2020 12:16 PM

شەوەکانی شێعری گۆتە

شەوەکانی شیعری گۆتە رووداوێکی گرنگی فەرهەنگی بەر لە شۆڕشی گەلانی ئێرانە کە لە تارانی پایتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو. لەم رێوڕەسمەدا بە هاوکاری "یەکێتی نووسەرانی ئێران" و ئەنجومەنی پەیوەندییە فەرهەنگییەکانی ئێران و ئەڵمانیا(ئەنیستیتۆ گۆتە)، بە ماوەی 10 شەو، ئاهەنگی شێعرخوێندنەوەی و وتارخوێندنەوە لە باخی ئەنجومەنی پەیوەندییە فەرهەنگییەکانی ئێران-ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. لەم 10 شەوەدا کە دواتر بە "شەوەکانی شێعری گۆتە" بەناوبانگ بوو، زیاتر لە 60 نووسەر و شاعیر کە زۆرینەیان چەپ و مارکسیست بوون، بەدژی فەزای ترس و سانسۆری ئەو کاتەی ئێران شێعریان خوێندەوە و وتاریان پێشکەش کرد.
لەشەوەکانی سەرەتادا، نزیکەی 10هەزار کەس لەم بۆنەیەدا بەشداریان دەکرد، بەڵام لەشەوانی داهاتوودا بارینی باران رێگری لە بەشداری ئەم ژمارە زۆرە کرد و بەشداربووان بوون بە 3هەزار کەس
ئەم رێوڕەسمە لەدوایین شەودا بەهۆی خوێندنەوەی وتار و شێعری زۆر رادیکاڵ و توندڕەوانە بەدژی حکومەتی پاشایەتی، دواجار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کرایە سەر و بەشێک لە شاعیران، رۆشنبیران و بەشداربووان دەستبەسەر دەکرێن و تەنەنات گەنجێکی خوێندکاریش دەبێت قوربانی. بەڵام وەک دەگوترێ ئەم بۆنەیە یەکێک لە خاڵەکانی دەسپێکی خۆپیشاندان و ناڕەزایەییەکان بوو بو دژی رژێمی شاهەنشاهی. لەم شەوانەدا گەورە نووسەرانی ئێران وتاریان پێشکەش کرد بۆ نموونە: غوڵامحوسێن ساعدی، هۆشەنگ ئیبتهاج، مەحموود ئیعتمادزادە(بێهـ ئازین) و... .

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved