31/3/2020 09:00 PM

كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی ئه‌ڵمانیا دیاریكرا

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتییه‌كه‌وه‌ وه‌ریگرتووه‌، بریاردراوه‌ به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی ئه‌ڵمانیا ناسراو به‌ بۆندزلیگا له‌ 30-4-2020.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی نووسیوه‌، ته‌واوی یارییه‌كان تاوه‌كو كۆتایی خوله‌كه‌ له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

خاك - هه‌رێز جه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved