31/3/2020 09:03 PM

عیراق.. خوێندنی ئۆنلاین په‌سه‌ند ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق به‌ڕێوه‌چوونی شێوازی خوێندنی ئۆنلاینی بۆ زانكۆو په‌یمانگاكان په‌سه‌ند كردو رایگه‌یاند كه به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی و وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ دۆخی ئێستا ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ركردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراقدا هاتووه‌، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ تایبه‌ته‌ی عیراق و وڵاتانی جیهانی گرتووه‌ته‌وه‌و به‌ ئامانجی دانه‌بڕانی خوێندكاران له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن، پشتیوانی و پشتگیری له‌ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌و شێوازه‌ له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌كادیمیه‌كانی جیهانیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راشیگه‌یاندووه‌، خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له‌لای رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیيه‌كانی یونسكۆو ئه‌سیسكۆش بژارده‌یه‌كی دروست و سه‌ركه‌وتووه‌.

خاك - راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved