1/4/2020 02:33 PM

یۆڤانتۆس داوای ئەستێرەیەکی دیکەی ریاڵ مەدرید ئەکات

چارەنووسی "سێرخیۆ رامۆس"ـی بەرگریکاری ناوازەی ریاڵ مەدرید ناروونە و داهاتووی ئەم یاریزانە زۆر لێڵە. کاپتنی بەئەزموون و خۆشەویستی یانەی ریال مەدرید هێشتا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەم یانەیە بە ئەنجام نەگەیشتووە و لەوانەیە پەیوەست بێت بە ریزەکانی یۆڤانتۆسەوە.
گۆڤاری "سپۆرت" لە راپۆرتێکدا گوتوویەتی "سێرخیۆ رامۆس" داوای گرێبەستێکی دوو ساڵە ئەکات، بەڵام بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە داخوازییە یەکلانەبوونەتەوە و دەیانهەوێ بە ماوەی یەک وەرز ئەم گرێبستە درێژ بکەنەوە. "رامۆس" لەم هەفتەیەدا پێی نایە ناو تەمەنی 34 ساڵی و ریاڵ مەدرید لای وایە یاریزانێکی 34 ساڵە یەک وەرزی دیکە بەردەوام بێت تەواوە.
ئەگەر ریاڵ مەدرید لەگەڵ "رامۆس" نەگەیە رێککەوتن، یۆڤانتۆس بە دڵێکی کراوەوە پێشوازی لەم بەرگریکارە بەئەزموونە ئەکات. یۆڤانتۆس ساڵی رابردووش هەندێکی هەوڵ دابوو بۆ کڕینی رامۆس بەڵام هەوڵەکانی بێ ئەنجام بوو. لە هاوینی 2018ـدا، یۆڤانتۆس توانی سوپەر ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان واتە "کریستیانۆ رۆناڵدۆ" بهێنێتە ناو ریزەکانی خۆیەوە.
رامۆس لە 2015ـدا بەتەما بوو ریزەکانی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و پەیوەست بێت بە مانچستر یۆنایتدەوە، بەڵام بەرپرسانی ریاڵ ئەم بڕیارەیان پەسەند نەکرد و رامۆس لەپێکهاتەی یانەکەیدا مایەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved