1/4/2020 03:01 PM

هواوی تۆمارێکی نوێی لەفرۆشی مۆبایلدا دەستەبەر کرد لە 2019ـدا

ئەگەرچی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا هەندێک کێشەی بۆ هواوی دروست کردووە بەڵام ئەم کۆمپانیا چینییە لە ساڵی رابردوودا تۆمارێکی نوێی لە فرۆشتنی مۆبایلدا تۆمار کردووە. ئەم کۆمپانیایە لەساڵی 2019ـدا زیاتر لە 44 ملیۆن دانە مۆبایلی ئاڵاهەڵگر، واتە مۆدێلە نوێی فرۆشتووە.
کۆی گشتی فرۆشی مۆبایلی هواوی لە سەرانسەری جیهان لە 2019ـدا 240 دانەیە و ئەمەش تۆماریکی نوێیە. لەماوەی مانگی 1 تا مانگی 12ـی 2019 نزیکەی 44 ملیۆن مۆبایلی ئاڵاهەڵگری ئەم کۆمپانیای فرۆشراوە. ئەم بابەتە نیشانەی ئەوەیە کە رادەی هۆگری بەکارهێنەران بە زنجیرەی P و Mate بەرز بۆتەوە. فرۆشی ئاڵاهەڵگرانی ئەم براندە چینییە لە 2018ـدا پەرەسەندنێکی 53٪ـی هەبوو. هواوی لە 2018ـدا توانی 28/7 ملیۆن مۆدێلی ئاڵاهەڵگر بفرۆشێت.
مۆبایلەکانی زنجیرەی P30 رۆڵێکی زۆریان هەبوو کە بەرزبوونەوەی رادەی فرۆشی مۆبایلەکانی هواویدا. فرۆشی بەرهەمەکانی سەر بەو زنجیرەیە لەماوەی 8 مانگدا گەیشتە 20 ملیۆن دانە.
مۆبایلەکانی زنجیرەی Mate30 خزمەتگوزارییەکانی گووگڵیان لەسەر جێگیر نەکراوە و ئەم بابەتەش بووە هۆی ئەوەی ئەم مۆدێلە ئاراستەی زۆرینەی وڵاتان نەکرێت. هواوی بۆ زیادکردنی رادەی فرۆشی بەرهەمەکانی پێویستی بە بازاڕەکانی چین هەیە. هواوی  لەسەر بەرهەمەکانی زنجیرەی Mate خزمەتگوزاری AppGalery جێگیر کرد کە بە رکابەری PlayStore و AppStore دێتە ئەژمار.

 

سەرچاوە: phonearena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved