2/4/2020 12:41 PM

بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە گەڵای تووتن

دۆزینەوەی دەرمان و ڤاکسینی کۆرۆنا لەئێستادا بۆتە گرنگترین پرسی کۆمەڵگای جیهانی. کۆمەڵێک کۆمپانیا لەم بوارەدا چالاکیان هەیە و نوێترینیان کۆمپانیای "بریتیش ئەمێریکەن تۆباکۆ"ـیە. کۆمپانیایەک کە تۆمەتی مەرگی ملیۆنان کەسی لەسەرە ئێستا دەیهەوێ بە دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا مرۆڤ زرگار بکات.
"بریتیش ئەمێریکەن تۆباکۆ/ BAT" یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی جگەرەیە لەجیهاندا و بەرپرسایەتی چەندین براندی لەئەستۆیە، بۆ نموونە: کێنت، دانهیل و لاکی‌ستریک. BAT رۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە یەکەی بایۆتەکنەلۆژیای ئەم کۆمپانیایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە کەڵک وەرگرتن لەو پرۆتینانەی کە لە گەڵای تووتندایە خەریکی دروسکردنی ڤاکسینی کۆرۆنایە.
لەئێستادا ڤاکسینی کۆرۆنا لە قۆناغی بەر لە تاقیکاری راستەوخۆ لەسەر مرۆڤدایە. ئەم کۆمپانیایە رایگەیاندووە کە بۆ بەرهەمهێنانی ئەم ڤاکسینە زنجیرەیەکی جینەتیکی هاوشێوەی کۆڤید-19ـی دیزاین کردووە کە ئەتوانێ "ئەنتی جێن" بەرهەم بهێنێت. "ئەنتی جێن" مادەیەکە کە سیستەمی بەرگری جەستە چالاک ئەکات.
ئەم کۆمپانیایە رایگەیاندووە لە پرۆسەیەکدا "ئەنتی جێن"ـەکان لە گەڵای تووتن دەردێنین و دەیپاڵێوین و پاشان رەوانەی جەستەی دەکەین. بەرپرسی توێژینەوەکانی BAT رایگەیاندووە: "ئێمە لەسەر ئەو بڕوایەین کە بە هاوکاری پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیای تووتنی کۆمپانیاکەی خۆمان، حکومەتەکان و سەرمایەدارن، سەرکەوتنێکی گەورەمان دەستەبەر کردووە و ئەتوانین کۆڤید-19 لەناو ببەین."
KBT واتە یەکەی بایۆتەکنەلۆژیای ئەم کۆمپانیایە چەند ساڵ لەمەوبەر رایگەیاندبوو کە دەرمانی "ئیبۆلا"ـی دروست کردووە و ناوی "Zmapp"ـە. ئەم دەرمانە لەلایەن رێکخراوی دەرمانی ئەمریکاوە مۆڵەتی پێنەدرا.

 

سەرچاوە: reuters

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved