"تووره‌ج ئه‌سڵانی" ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "بارهه‌ڵگری زێڕ" خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "چاتراپاتی شیواجی" له وڵاتی هیندستان به‌ده‌ستهێنا. فیلمی سینه‌مایی "بارهه‌ڵگری زێڕ" Gold Runner له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مێهنانی سینه‌ماكاری كورد "توورج ئه‌سڵانی" و له نووسینی هاوبه‌شی "توورج ئه‌سڵانی" و "هادی نادی" له نوێترین به‌شداریی و چواره‌مین نمایشی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "چاتراپاتی شیواجی" Chhatrapati Shivaji له وڵاتی هیندستان چووه‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان و خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به "توورج ئه‌سڵانی" و "هادی نادی" به‌خشرا كه "توورج ئه‌سڵانی" له‌وپه‌ڕیی داخ و كه‌سه‌ره‌وه، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێشكه‌ش به كاپیتان "ڤیلادیمیر گاپوننكو" Volodymyr Gaponenko فڕۆكه‌وانی ئۆكڕاینی فڕینی ژماره PS752 و 176 گیان به‌ختكردووی ئه‌م فڕۆكه‌یه له‌وانه؛ بیرمه‌ندانی لێهاتووی زانكۆكانی ئێران و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی جیهان كرد. فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "چاتراپاتی شیواجی" CSIFF كه به دروشمی "فیلمه باشه‌كان ئاستی بایخه‌كانی ژیان ده‌به‌نه سه‌رێی" له‌هه‌ر خولێكیدا، خه‌ڵاته‌كانی خۆی له به‌شه جۆراوجۆره‌كاندا له‌وانه؛ باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ، باشترین مۆنتاژ، باشترین به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتن، باشترین ئه‌كته‌ری ژن، باشترین ئه‌كته‌ری پیاو، باشترین موزیك، باشترین ده‌رهێنان و... پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌م فیتسیڤاڵه به مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تێك بۆ خستنه‌ڕووی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی جیهان له جه‌ژنێكی سینه‌مایی و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی به‌ستێنێك بۆ فیلمسازان له ته‌له‌فیزیۆنه پێڕفشناڵه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به شوێن به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی كاریی گونجاوه‌و یارمه‌تی فیلمسازانی به‌هره‌مه‌ند ده‌گه‌ڕێت تاكو پڕۆژه‌كانی ئه‌وان له‌لایه‌ن بینه‌رانی جیهانه‌وه ببیندرێت. فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "چاتراپاتی شیواجی" تایبه‌ته به نمایشكردنی فیلمه نوێی و خولقێنه‌رانه له باشترین فیلمسازانی به‌هره‌مه‌ندی سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ بینه‌رانی له وڵاتانی جۆراوجۆر كه به ناساندنی ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌مایانه له بواری فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌ییش بایه‌خێكی تایبه‌ت ده‌دات تاكو جیلی داهاتووی فیلمسازان په‌روه‌رده بكات. كه ئه‌وه پشتیوانییه‌كی جیدییه بۆ گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌بێته جۆری فه‌رهه‌نگی و تێگه‌یشتنی نێوان نه‌ته‌وه‌كان كه له كۆتاییدا گه‌شه‌سه‌ندنی سینه‌مایی به‌كوالیتیه‌وه‌ی به‌دواوه‌یه و به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه له نێوان پسپۆڕانی سینه‌مای جێهان، ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی سینه‌مای ئه‌م كیشوه‌ره به‌ربڵاوه‌ی جیهان. فیلمی سینه‌مایی "بارهه‌ڵگریی زێڕ" له دوایین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی "سینه‌مای جیهان" World Cinema له حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دهۆك" Duhok له هه‌رێمی كوردستان نمایشكراو تووره‌ج ئه‌سڵانی بۆ ده‌رهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه خه‌ڵاتی "به‌هره‌مه‌ندی نوێی" New Talent به‌ده‌ستهێناو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه، خه‌ڵاتی "گه‌ڵای مێو" و له‌وحه‌ی فه‌خری پێبه‌خشرا. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "بارهه‌ڵگریی زێڕ"
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure