4/4/2020 02:55 PM

پلانەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

یەکێتی تۆپی پێێ ئەڵمانیا پلان بۆ سەردەمی دوای "یواکیم لۆوڤ"ـی ڕاهێنەر دادەڕێژێت و یۆرگن کلۆپ وەک جێگری ئەم راهێنەرە گەورەیە دیاریکراوە.
ڕۆژنامەی "دەیلی میرەر"ـی بەریتانی ئاشکرای کردووە لەدوای مۆندیالی 2020ـی قەتەر، یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا و "یواکیم لۆوڤ"ـی ڕاهێنەر گربەستی نێوانیان کۆتایی دێت و ڕاهێنەرەکە لەحاڵەتی سەرکەوتن و شکست بڕیاریداوە بەردەوام نەبێت.
لێرەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بیر لە چارەسەر دەکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش چاویان لە تواناکانی "یۆرگن کلۆپ"ـی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بڕیوە. لایان وایە باشترین جێگرەوەیە بۆ "لۆوڤ" و دەتوانێت هاوشێوەی یانەکانی بروسیا دۆرتمۆند و لیڤەرپوڵ دووبارە هەڵبژاردەکە بگەڕێنێتەوە لوتکەی تۆپی پێ.
ڕۆژنامەکە نوسیویەتی: خۆشبەختانە کۆمپانیای "فینوا"ـی خاوەنی پشکەکانی یانەی لیڤەرپوڵ سەرکەوتوو بوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کلۆپ تا هاوینی 2024، لەکاتێکدا گرێبەستی پێشووی لە هاوینی 2022 کۆتایی دەهات و ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بووایە ئەوا لەهاوینی 2020 یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە ئاسانی مسۆگەریان دەکرد.
یانە ئینگلیزییەکە لەم بارودۆخەشدا ترسیان لە مەکینەکانی ئەڵمانیا هەیە، بۆیە بڕیاریانداوە لەپێناو پاراستنی ڕاهێنەرەکەیان و بەردەوامبوونی بەکارەکانی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن گرێبەستی نوێی لەگەڵ واژۆ بکەن. بەپێی گرێبەستە نوێیەکە هاوشێوەی فێرگسۆن تا ئەو ساتە بەردەوام دەبێت کە خۆی حەزی پێدەکات.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved