5/4/2020 04:25 PM

مەرگی نووسەر

مەرگی نووسەر لەڕاستیدا وتارێکە لە نووسینی بیرمەند و رەخنەگری گەورەی فەڕەنسی واتە "رۆلان بارت" بەناوی " La mort de l'auteur". لەم وتارەدا بارت هەوڵ ئەدات لە نەریتی رەخنەگرانەی باو جیا بێتەوە، واتە ئەو نەریتەی کە هەوڵ ئەدات نووسەر و جۆری ژیانی تێکەڵ بە دەقەکە بکات.
بارت لەو وتارەدا باس لەوە ئەکات کە دەق لە نووسەرەکەی جیایە و دەق ئەبێ لە ژێر هەژمۆنی نووسەرەکەی رزگار ببێت. بارت تەنانەت وشەی "Author" کە بە واتای نووسەرە و هەروەها واتای باڵادەستی و هەژمونیش لەخۆ دەگرێت، دەکات بە وشەی "ُScriptor" کە تەنها دەنووسێ و هیچ باڵادەستییەکی نییە و هاوشێوەی تایپیستێکە کە تەنیا ئەنووسێ، بەڵام  Author واتە ئەو کەسەی وا سەرچاوەی هێزە و هەرچی ئەو بیکات و بیڵێ دروستە و نابێ بەرەنگاری بیتەوە.
لەم وتارەدا بارت بارۆدۆخی تۆخی ئەدەبی  بە بنەمای رەخنەی مۆدێرن دەهێنێتە ئەژمار. واتە ئەو شتەی کە ئەبێ سەرنجی پێ بدەین وشە و رستە و دەستەواژەکانی ناو دەقە نەک شتێک لە دەرەوەی ئەو. ئیتر ئەمجار ئەو پەل و پۆیەی بە دەوری نووسەرەوەیە لەسەر "شیکاری"ـەکانی ئێمە کاریگەریان نابێت و دەق لە "سەرکوتکاری راڤەیی" رزگاری ئەبێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved