5/4/2020 07:33 PM

ئه‌یاد بنیان تۆپى پێى عێراق به‌رێوه‌ده‌بات

یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاشكراكرد كه‌ بۆ شه‌ش مانگى داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق به‌رێوه‌ده‌به‌ن.

یه‌كێتییه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئه‌یاد بنیانى وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ كاتیه‌كه‌ هه‌ڵبژاردووه‌و كامل شاملیش به‌ جێگر.

هاوكات ئه‌ندامێتى ده‌سته‌كه‌ش پێكهاتووه‌ له‌ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لى و ئه‌سعه‌د لازم و رافد عه‌بدولئه‌میر.

بریاره‌ له‌ شه‌ش مانگى داهاتوو به‌ سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتییه‌كى نوێى تۆپى پێى عێراق.

خاك - هه‌رێز جه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved