6/4/2020 11:54 AM

سەیروسەمەرەکانی هیندوستان

بێگومان هیند یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین وڵاتانی جیهانە و هەر سووچ و قوژبنێکی پڕە لە ئاسەواری سەیروسەمەرە. دیارە قسە کردن لەسەر یەک بە یەکی ئەم بابەتانە ئەگەرچی کارێکی سەرنجڕاکێشە بەڵام ئێمە لەم یادداشتەدا ناچارین باسی بەشێکیان بکەین.

٣٢ تۆماری رێکخراوی میراتی جیهانیی یۆنسکۆ لە وڵاتیدا هیند جێگیر بوون
"تاج مەحەل" یەکێک لە بەناوبانگترین شوێنەکانی هیندە بەڵام هیند ٣١ تۆماری دیکەشی لە لیستەی رێخراوی میراتی جیهانیی یۆنسکۆدا هەیە. ئەم ٣١ دانەیەش تەنها بەشێکی بچووکن لەو دەریایە فەرهەنگی-مێژوییەی ئەم وڵاتە.

سەرجەم ئایینە سەرەکەییەکان لەم وڵاتەدا کۆبوونەتەوە
ئەگەرچی سەتا ٨٠ـی خەڵک هیند پەیڕەوی ئایینی "هیندۆ"ـن، بەڵام لەم وڵاتەدا ئایینەکانی دیکەش پەیڕەویان هەیە. لە ویلایەتەکانی "کرالا" و "گوا"ـدا پەیڕەوانی ئایینی کرستیانی و کڵێساکانیان بەرچاو ئەکەوێت. ئایینی یەهوودیش مێژوویەکی درێژی لە هیند هەیە کە شوێنەوارە ئەم ئایینە لە ناوچەی "فۆرت کۆچ"ـی ویلایەتی "کرالا" ئەبیندرێت. ١٤ـی خەڵکی هیند موسڵمانن بەڵام مزگەوت و مەزارگە و زیارەتگای موسڵمانان لە هەموو ناوچەکانی هیند بەرچاو ئەکەوێت.

وڵاتی هیند مێژوویەکی کۆنی لە بواری مۆدە و فاشندا هەیە
کاتی خۆی پارچەی هیندی لە سەرانسەری جیهاندا دەست دەکەوت و هەر لە کۆنەوە بە بەرهەمهێنەری باشترین جۆرۆ پارچە دەهاتە ئەژمار، بەڵام سیاسەتی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا ئەم پیشەیەی لاواز کرد. پیشەی مۆدە و فاشن لەم سەردەمەدا دووبارە خۆی گەیاندۆتەوە لووتکە و لە شارەکانیی "دێهلی"، "بومبای" و "بەنگلۆر" هەموو هەفتەیەک رێوڕەسمی مۆدە و فاشن بەرێوە ئەچێت.
جێی ئاماژەیە کە ١٠١ ساڵ لەمەوبەر لە وەها رۆژێکدا گەلی هیندستان بە رێبەرایەتی "ماهاتما گاندی" لەدژی بەریتانیا راپەڕین.

 

 

سەرچاوە: matadornetwork

خاک_ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved