6/4/2020 12:04 PM

ژیانی ژاکاو


ناسر ئاغابرا ناسرا به ژاکاو، 10ـی ئەیلوولی 1968 لە ئاوایی بەردەڕەشانی سەر بە شاری مەهاباد لە بنەماڵەیەکی وەرزێردا لەدایک بووە.
لە تەمەنی سێ ساڵیدا تووشی نەخۆشیی سوورێژە بووە کە بەچاو دەیگرێ و چاوەکانی لە دەست دەدا.
خۆی دەڵێ: "خووم بە دنیای تاریکەوە گرت بەڵام ڕووناکاییم لەبیر نەبردەوە بەڵکو ئەوم بە وڵاتێک دەزانی و پێم وابوو بەجێم هێشتووە".
خوێندنی سەرەتایی وەکوو مناڵانی دیکە لە قوتابخانەی گوندەکەی تەواو کردووە و لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی دەستی بە هۆنینەوەی شیعر ی فارسی دەکا. لە کوڕ و کۆبوونەوەکانی شیعر و وتارنووسین لە شاری مەهاباد بەشداری کردووە و لە زۆربەی کێبەرکێیەکاندا خەڵات گەلێکی وەرگرتووە.
لە سەرەتای قۆناغی دواناوەندیدا لە "کێبەرکێی شیعر نووسین لەنێوان قوتابخانەکانی ئێران"ـدا بەشداری دەکا و خەڵاتی یەکەمی قوتابخانەکانی ئێران دەستەبەر دەکا. جێی ئاماژەیە ئەم شاعیرە کوردە بۆ چەندین وانەی وەکوو ئینگلیزی، بیرکاری و عەڕەبی جگە لە مامۆستایانی قوتابخانە، مامۆستای تایبەتی هەبووە لە هێڵی "بریل/ Braille" کە تایبەتە بە نابینایان کەڵکی وەرگرتووە. ئاغابرا ساڵی 1991 لە لقی ئابووری‌ کۆمەڵایەتی دبلۆمی وەرگرتووە و پاشان بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبیاتی فارسی لە زانکۆی ئەهلی مەهاباد تەواو کردووە.

دوو کتێبە شیعری بە ناوەکانی کەژاوەی دڵ و تریفەی ئاوات چاپ و بڵاو بووەتەوە. بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی کۆلارە ئامادەی بڵاو بوونەوەیە.
جگە لە شیعر لە بواری نووسینی شانۆنامە و چیرۆک دەستێکی باڵای هەبوو.
بەداخەوە دوێنی ناسر ئاغابرا لەڕێکەوتی ٥ـی چواردا بە هۆی وەستانی دڵ لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوە: کتێبی فەرهەنگی ئاواییەکانی مەهاباد

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved