6/4/2020 12:10 PM

سامۆئێل بێکێت

سامۆئێل بێکێت، شانۆنامەنووس، رۆماننووس و شاعیری "ئیرلەندا"ـییە کە لە ١٣ـی ٤ـی ١٩٠٦ـدا لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە وڵاتەکەی خۆی تێپەڕ دەکات و بەهۆی هۆگرییەک کە بە زمانی فەڕەنسی هەیە، لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی فەڕەنسادا درێژە بە خوێندن دەدات و ساڵی ١٩٢٧ بەکالۆریۆس وەردەگرێت. ساڵی ١٩٢٨ دەڕوات بۆ پاریس و بەماوەی دوو ساڵ لە "ئێکۆ نۆرمان سوپەریەر" دەخوێنێت و هەر لەو کاتەدایە کە لەگەڵ "جەیمز جۆیس" ئاشنا ئەبێت. ئەم ئاشناییە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر داهاتووی ئەدەبیی بێکێت هەبوو.
بنمای واتایی ئەندێشەی ئەدەبیی بێکێت پێکهاتووە لە جۆرێک "بێ هیوایی" یان "ئەبزۆردیزم" و ئەمەشی لە رۆمان و شانۆنامەکانیدا نیشان داوە. بێکێت ئەگەرچی خەڵکی ئیرلەندایە بەڵام  سەرجەم کتێبەکانی بە زمانی فەڕەنسی نووسیوە. بەشێک لە کتێبە گرنگەکانی بریتین لە: لە چاوەڕوانی گۆدۆدا، یاری، کارەسات(ئەمانە شانۆنامەن)-مۆرفی، مالۆن دەمرێت و وات(ئەمانە رۆمانن)

 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved