7/4/2020 05:35 PM

لەپێناو ڕێنووسى یەکگرتووى کوردیدا

ڕێبوار حەمەتۆفیق
یەکەم: نیشانەی(و(:
-1 )و u)ی بزوێنی کورت ، هەروەها (و w)ی نەبزوێن: بە شێوەی یەک (و) دەنووسرێن.
بۆ نموونە (کورد kurd ، کورت kurt و باوان bawan - ئاو (aw)
-2وو û)ی بزوێنی درێژ: بە شێوەی دوو (وو) دەنووسرێت.
بۆ نموونە (کووڕ kûř ، دوو û d ، دوور( rû d)
-3 و ی پێکەوەبەستن:
ئەگەر دوو وشەی جیاوازی بەیەکەوە بەستبوو، بەشێوەی سەربەخۆ دەنووسرێت و بەشێک نابێت لە هەریەک لە ئەو دوو وشەیە. بۆ نموونە (من و تۆ min w to، زارا و دارا (zařa w dařa
ئەگەر دوو وشەی لە شێوەی وشەیەکی لێکدراودا بەیەکەوەبەستەوە، بەدوای بەشی یەکەمی وشە لێکدراوەکەوە دەلکێت. بۆ نموونە (دەنگوباس dengubas، گفتوگۆ(giftugo
تێبینی: هەر وشەیەک لە سەرەتادا بە تیپی (و) دەست پێ بکات: بە شێوەی یەک (و) دەنووسرێت.
بۆ نموونە (وڵات wiÎat ، وشە( wise

دووەم: نیشانەی(ی(:
-1 ی î) ی بزوێن، هەروەها (ی yی نەبزوێن: بە شێوەی یەک (ی) دەنووسرێن (.
بۆ نموونە (کوردی kurdî ، زەوی zewî) و (یار yar، یازدە(yazde )
-2 ئەگەر(ی î) ی بزوێن و (ی y)ی نەبزوێن بەدوای یەکدا هاتن: بە شێوەی (ییـ) دەنووسرێن.
بۆ نموونە (چییە çîye، یارییەکە( yarîyeke
-3 ئەگەر سێ (ی) بەسەر یەکەوە هاتن: بە شێوەی (یییـ) دەنووسرێن.
بۆ نموونە (یادگاریییەک yadgaryîyek، کۆتایییەک (kotayîyek

تێبینی: (ی i) بزوێنێکی زۆر کورت هەیە کە لە ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینیدا دەردەکەوێت و لە نووسینی ئەلفوبێی عەرەبیدا دەرناکەوێت. بۆ نموونە (ژن jin، من(min

سێیەم: نیشانەی(ڕ(:
لەهەر شوێنێکی ڕستەدا بێت (سەرەتا، ناوەڕاست، کۆتایی) بەنیشانەیەکەیەوە دەنووسرێت.
بۆ نموونە (ڕۆژ řoj ، دڕک diřk، دڕ (diř

چوارەم: نیشانەی (ت) کە دەکەوێتە کۆتایی کارەوە:
لەئەم بارەدا، دەشێت بنووسرێت یان نەشنووسرێت. بۆ نموونە (دەکرێت- دەکرآ(dekrê - dekrêt =
پێنجەم: ئامرازی (تر، ترین) کە بۆ ئاوەڵناوی پلەی بەراوردن، دەبێت بە وشەکانی پێش خۆیانەوە بلکێن.
بۆ نموونە (باشتر- باشترین (baş - baştirîn
تێبینی: ئامرازی (تر) ئەگەر بە مانای (دی- دیکە)بێت، دەبێت بە جیاواز لە وشەی پێش خۆی بنووسرێت. بۆ نموونە (دارێکی تر (darêkî tiř

شەشەم: ئامرازی (ش)ی جەختکردنەوە:
ئەم ئامرازە لەهەرشوێنێکدا هاتبێت، وەک بەشێک لە ئەو وشەیە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت کە تێیدا بەکارهێنراوە. بۆ نموونە (نەشهات neşhat، بشزانی bişzanî)

حەوتەم: پێشگرەکان:
لەهەر بارێکی بەکارهێناندابن، بەئەو وشەیەوە دەلکێن کە لەگەڵیاندا بەکارهێنراوە. بۆ نموونە (داگرتن dagirtin، هەڵخست heÎxist، وەرگرتوو( wergirtû
تێبینی: ئەگەر جێناوی لکاو کەوتە نێوان ئەم پێشگرانە و وشەکەوە، دەبێت بەجیا بنووسرێت. بۆ نموونە (دات گرتن dat girtin، هەڵم خست (heÎim xist

هەشتەم: پاشگرەکان:
لەهەر بارێکی بەکارهێناندابن، بە ئەو وشەیەوە دەلکێن کە لەگەڵیاندا بەکارهێنراوە. بۆ نموونە (لە نازدا Ιe nazda، بردنەوە( birdinewe
تێبینی: دەبێت جیاوازی لەنێوان پاشگری (دا) و (دا)ی قەدی چاوگی (دان)دا بکەین، کە ئەمەی دواییان بەجیا دەنووسرێت. بۆ نموونە (هەلەکەت لە دەست دام Ιe (desit dam heleket
نۆیەم: وشەی لێکدراو:
-1ئەگەر وشەی دووەم لە باری کاردا بوو، ئەوا بەجیا دەنووسرێن. بۆ نموونە (سەر دەکەوم ser dekewim، ڕێکم خست (řêkim xist
-2 ئەگەر وشەی دووەم لەباری تردا بوو، ئەوا بەیەکەوە دەنووسرێن. بۆ نموونە (سەرکەوتن serkewtin ، ڕێکخستن řêkxistin، سێشەممە (sêşemme
دەیەم: هاتنەناوەوەی وشە و زاراوەی نوێ:
هەر وشەیەک کە لە زمانێکی ترەوە هاتبێت، بە ڕێنووسی کوردی دەنووسرێت. بۆ نموونە (عێراق Ε΄raq، عەبدووڵڵا (Ε΄bdûÎÎa

یازدەیەم: نیشانەی نەناسراوی(..یەک، ..ێک، ..ەک(:
1- ئەگەر وشەکە کۆتایی بە یەکێک لە نیشانانەکانی (ا،ی،ە،ێ،ۆ) هاتبوو، ئەوا بە ئامرازی (..یەک) دەبێت. بۆ نموونە (با: بایەک bayek، شایی: شایییەک (şayîyek
-2ئەگەر وشەکە کۆتایی بە پیتێکی نەبزوێن، یان (وو)ی بزوێن هاتبوو، ئەوا بە ئامرازی (..ێک)دەناسرێت. بۆ نموونە (شاخ: شاخێک şaxêk، پەموو: پەمووێک (pemûêk
تێبینی: لە جێی ئامرازی (ێک) لە کرمانجی سەروودا (ەک) بەکار دەهێنرێت.

دوازدەیەم: جێناوی نیشانە بۆ تاک (ئەم، ئەو(:
ئەگەر هاوەڵکاری (کاتی، شوێنی)یان بەدوادا هات، ئەوا بەیەکەوە و وەک یەک وشەی سەربەخۆ دەنووسرێن. بۆ نموونە (ئەمڕۆ emřo، ئەوبەر (ewber
تێبینی: لە جێی جێناوی نیشانەی (ئەو)لە کرمانجی سەروودا (ئەڤ) بەکار دەهێنرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved