8/4/2020 01:25 PM

چەند رێنمایی بۆ حاواندەنەوەی مناڵ

پەروەردەکردنی مناڵ بەگشتی هونەرێکی گەوەیە و بەدریژایی مێژوو دایکان ئەم ئەرکەیان لەئەستۆ بووە و ئەوانیش بە سۆزێکی بێ وێنەوە ئەم ئەرکەیان راپەراندووە. لەم سەردەمەدا باوکیش بەشێکی هەرچەند کەم لە ئەرکانه لە ئەستۆ ئەگرێت و واباشە ئەوانیش هەندێک زانیاریان هەبێت لە بوارەدا. ئەو چەند خاڵەی خوارەوە بەشێکن لەو رێکارانەی کە بۆ حاواندنەوە و راهێنانی مناڵاندا واباشە لەبەرچاویان بگرن.

-لەکاتی پێدانەی دەرمان بە منداڵ لەسەری بنووسە کە چەند جارت پێداوە، بۆ ئەوەی بیرت نەچێتەوە
-بۆ ئەوەی منداڵەکەت دەرمانەکانی بخوات، بۆی بکە بە مەساسەوە و بیدەرێ
-کاتێک مۆبایل دەدەیتە دەست منداڵ بیکەرە سەر airplane بۆ ئەوەی پەیوەندی بە کەسی دیکەوە نەکات
-با منداڵەکەت یاریە ڕەقەکان بکاتە سەبەتەوە و یاریە نەرمەکان بکاتە تورەکەیەکی تایبەتەوە کە دواتر وەک کورسیش دەتوانێت بەکاری بهێنێت
-بۆ ئەوەی شتەکانی نەڕژێت، پلاستیکی پێوە بکە و دواتر جێگای قسەبەی بۆ بهێڵەرەوە
-جانتایەکی تایبەت بە میکانۆی بۆ دابنێ

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved