8/4/2020 01:34 PM

بوداق سوڵتانی موکری

بوداق سوڵتانی موکری کوڕی‌ شێرخان کوڕی‌ شێخ حەیدەر، یەکێکە لەفەرمانڕەوا ناودارەکانی‌ موکریان. بوداق سوڵتان شاری‌ مەهاباد(سابڵاخ)ـی‌ دروست کرد و کردییە پایتەختی‌ خۆی‌ و ھەر لەو شارەدا پردی‌ سابڵاخ و مزگەوتی‌ گەورە و چەند پڕۆژەیەکی‌ گەورەی‌ ئاوی‌ دروست کردووە. بوداق سوڵتان رێزی‌ زانا و رۆشنبیرانی‌ گرتووە و لە مزگەوتی‌ گەورەدا(مزگەوتی سوور) بەفەرمانی‌ ئەو کتێبخانەیەکی‌ گەورە دامەزراوە. بۆ دابینکردنی‌ مەسرەفی‌ ئەو مزگەوتە و مامۆستا ئایینیەکان وەقفی‌ چەند گوندێکی‌ رووبەروو کردوونەتەوە. بوداق سوڵتان بەخوا پەرستی‌ و دادپەروەری‌ ناوبانگی‌ دەرکردووە، خزمەتێکی‌ زۆری‌ ھەژاران و لێ‌ قەوماوانی‌ کردووە، لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی‌ ناوچەکەدا پەیوەندییەکی‌ باشی‌ لەگەڵ پاشای‌ سەفەوییەکاندا دروست کردووە، ناوی‌ (بوداق) لە ناوچەی‌ موکریان ھێندە ناوێکی‌ خۆشەویستە کە زوربەی‌ میرەکانی‌ پاش ئەم ناوی‌ (بوداق)یان لەخۆیان ناوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved