9/4/2020 02:22 PM

ئامێری موزیكی كورد

ئەم كتێبە عەلی ئەسغەر نەسروڵڵا پوور ئامادەی كردووە و ستار كەریم وەریگێڕاوە بۆ كوردی. كاوە فەقێ زادە پێداچوونەوەی موزیكی بۆ كردووە. یەكێكە لە سەرچاوە گرنگەكانی دنیای هونەری موزیكی كوردی و ناساندنی موزیكژەنە میللەییەكانی كورد لە سنە و كرماشان و بۆكان و ... چەند ناوچەیەكی دیكەی كوردستان، ناوەڕۆكی كتێبەكە لەچەند بەشێك پێكدێ، نووسەر دوای گەڕان و زانیاری وەرگرتنێكی زۆر توانیوێتی زانیاری لەسەر موزیك ژن و چۆنێتی موزیك ژەنین و وەستا كارامەكانی دروستكردنی ئامێری زوڕنا و باڵەبان و دەف و شمشاڵ بناسێنێ. هاوكات گەڕاوەتەوە بۆ مێژووی كەونارا و سەردەمانی زوو و زانیاری لەسەر سەرەتاكانی تەمبوور و ساز و دەف و زوڕنا و... ئەم بەرهەمە لە بڵاوكراوەكانی ئینتیتیوتی كەلەپوری كوردە، نووسەر توانیوێتی زانیاری ورد لەسەر موزیك ژەنەناودارەكانی كورد لە كرماشان و سنە و گەلێك شوێنی دیكە بناسێنێ، كە چۆن موزیكیان ژەندووە، هەروەها سەربارەت بە پەیوەندی موزیك و تەكییە و خانەقاكان دواوە، كە لەرابردوودا موزیكی كوردی بەو شێوەیە لە تەكییە و خانەقاكاندا رۆڵی هەبووە لە موزیكی ئاینی و عیرفانیدا. كتێبەكە لەدووتوێی 218 لاپەڕەدایە و ساڵی 2007 چاپی یەكەم. حەمید رەزا ئازموودە نەخشەسازی بۆ كردوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved