9/4/2020 03:00 PM

بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەبرەودایە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن ریکخراوی "Venson Auotmotive Solutions"ـەوە ئەنجا دراوە، خەڵکی بەریتانیا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە هەموو کاتێکی دیکە بیر لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئەکەنەوە.
بەپێی ئەم توێژینەوەیە، 45٪ لەو کەسانەی لەم راپرسییەدا بەشداریان کردووە جەختیان کردۆتەوە کە پاکبوونەوەی هەوا لەم ماوەیەدا بەهۆی خانەشینی و کەرەنتینەوە، کارێکی کردووە کە بە بیروڕاکانی خۆیاندا بچنەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەشێوەیەک خوازیاری کڕینی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەن. جگە لەم ٤٥٪ـە، ١٧٪ـیش گوتوویانە بەهۆی کەمبوونەوەی رادەی ژەهراوویبونی هەوا ١٠٠٪ ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئەکڕین.
بەرپرسی کارگێڕی رێکخراوی Venson گوتوویەتی: "لەم ساڵانەی دواییدا تێچووی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دابەزیوە و پیلەکانیش بەهێزتر بوون. هەروەها تۆڕی وێستگەکانی شەحنکردنەوەش تا رادەیەکی زۆر پەرەیان سەندووە. ئەم بەرپرسە گوتی ئەم هۆکارانە دەستیان داوەتە دەست یەک کە خەڵک زیاتر سەرنجی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بدەن.

 

سەرچاوە: carscoops

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved